Horoscopes

لەدایكبوانی ئەم بورجە باری دەروونییان تێكدەچێت

Mic Mdeia
2021-07-11

کاوڕ
لەوانەیە سەرقاڵ بیت بە بیرکردنەوە لە ڕابردووت، بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت خۆت بدۆزیتەوە و سەرنج بخەیتە سەر باشبوونت نەوەک ڕابردوو.

گا
هەوڵبدە سەرنجت لەسەر هەستەکانت بێت، لەوانەیە بتەوێت کاتەکانت لە ماڵەوە بەسەر ببەیت، هەتا باردۆخەکە لەسەرت ئاسانتر دەبێتەوە.

دووانە
دەکرێت تێبینی گۆڕانکاری زۆر بکەیت، لایەنی دەروونی لەوانەیە بە کاتێکی قورسا تێ بپەڕێت، بەڵام زیاتر سەرنجت لەسەر باری داراییت دەبێت.

قرژاڵ
وا دیارە بە بارێکی هیلاککەری دەرونیا تێدەپەڕیت، بەڵام ئەم هەفتەیە دەبێ بە کاتێکی ڕۆشن و گەڕانەوەی دەروونێکی ئاسوودە بۆت.

شێر
متمانە بەخۆبوونت دەچێتە لوتکە و بەر تێکەڵاوبوون و تاقیکردنەوە دەکەویت، هەروەها بەرەو ئامانج وخەونەکانت هەنگاو دەنێیت.


گوڵەگەنم
کەمێک لە دنیای کار و سترێس دووردەکەویتەوە و هەوڵدەدەیت زیاتر کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەربەریت، کە ئەمەش سوودێکی زۆری دەبێت بۆ باری دەروونیت.

تەرازوو
پێویستە  زیاتر هەوڵبدەیت لە کارەکەت و بەرگەی گۆڕانکارییەکانیش بگریت، کە دێنە پێشت هەروەها خۆری ژیانی سۆزداریشت ڕەنگە هەڵبێت.

دووپشک
سەرقاڵی بیرکردنەوەیت لە داهاتووت و هەموو ئەگەرەکان، بەڵام ئەوەی دڵ خۆشکەرە ئەوەیە پلانەکانت بە دڵی خۆت دەڕۆن و بێ کێشە دەبن.

تیروکەوان
هەرچەندە بەر گۆڕانکاری گرنگ و جیاواز دەکەویت، بەڵام لەگەڵیا پێویستە ئاگات لە لایەنی دەروونیت بێت و هەوڵی باش بوونت بدەیت.

گیسک
لەوانەیە پێویستت بە هەندێک کاتی تەنیایی بێت، هەتا هەندێک لە دوودڵیەکانت بۆ ڕوون ببێتەوە، وە هەروەها ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان خۆت و هاوبەشەکەت دەتبێت زۆر بە باشی دەڕۆن.

سەتڵ
سەرنجت لەسەر پەیوەندییەکەت بێت لەگەڵ هاوبەشەکەت، کاتێکی باشە بۆ پێدانی ئینێرجی بە ژیانی سۆزداریت و بەرەوپێش چوونت لەگەڵ هاوبەشەکەتدا. 

نەهەنگ
پێویستت بە چالاکی و گۆڕانکاری دەبێت تا دڵ خۆشبیت و باری دەروونیت بەرەو پێش بچێت، هەروەها  باش خۆت ئامادە بکە بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی بەڕێوەیە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا دەستوەردان لە نەوت و غازی هەرێم دەکات

Mic
2024-05-13

چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .

جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.

وەفدەکەیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی  سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆک و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە به‌غدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.