Horoscopes

لەدایكبوانی ئەم بورجە پێویست دەكات پەیوەندییە کۆنەکانی بەسەر بکاتەوە

Mic Mdeia
2021-07-13


کاوڕ
کارەکانت بە باشی دەڕۆن و تواناکانت وات لێ دەکەن بدرەوشێیتەوە، هەروەها زیاتر گرنگی بە جەسەتەو تەندروستیت دەدەیت.

گا
هەوڵبدە کەمێک چێژ وەرگرتن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بخەیتە پێش کارو سترێسەکانتەوە کەمێک پشوو بدەیت.

دووانە
زیاتر کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەربەرە و سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە ئاسوودەیت بۆ دەهێنن.

قرژاڵ
سەرنجت لەسەر تەندروستی دەروونیت بێت گرنگی بە باش بوونت بدە، ئەگەر پێویستتە قسە لەگەڵ هاوڕێیەک یان کەسێک بکەو گرێکانی دڵت باس بکە.

شێر
پەرە بە تواناکانت بدە و ئیشەکانت بە ژییرانە ڕابپەڕێنە، بەڵام پارەی زیاد لە پێویست خەرج مەکەو ئاگات لە باری داراییت بێت.


گووڵەگەنم
گرنگی بە جەستەو تەندروستیت بدە و ئەوەی پێویستتە بەدەستی بهێنە، لە خۆت تێبگە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

تەرازوو
ئەگەر پێویستتە هەندێک کات بەتەنیا بەسەر بەرەو ئەوەی سترێست دەکات یەکلایی بکەرەوە، کەشێکی ئاسوودە بۆخۆت بڕەخسێنە و پشووبدە.

دووپشک
سەردانی هاوڕێکانت بکە و لەگەڵ خێزانەکەت دابنیشە، گەر پێویستیشیکرد پەیوەندییە کۆنەکانت بەسەر بکەرەوە، دەکرێت یارمەتیدەر بن و ئاسوودەتر بیت.

تیروکەوان
سوود لە ئینێرجی و تواناکانت ببینە چونکە دەکرێت هەل و کاری گەورە چاوەڕێت بکەن و بگەیتە ئامانجەکانت.

گیسک
لە ڕۆتینەکانی ڕۆژانەت دوور بکەوەرەوە و هەوڵبدە شتێکی جیاواز بکەیت و کەمێک دوور بکەویتەوە لە ژیانی دووبارە.

سەتڵ
دەکرێت بە هەڵچوونێک لە هەستەکانتا تێپەڕێت و کەمێک زیاتر سۆزدار ببیت، بۆیە ئەوە بکە کە خۆت دەتەوێت و مەهێڵە شتەکان لەسەرت قورس بن.


نەهەنگ
کاتێکی باشە بۆ دانانی پلانی نوێ و هەنگاوی نوێ، هەروەها باشترە بۆ ژیانی سۆزداریت و ئەزموونکردنی خۆشەویستی نوێ.


More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا دەستوەردان لە نەوت و غازی هەرێم دەکات

Mic
2024-05-13

چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .

جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.

وەفدەکەیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی  سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆک و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە به‌غدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.