پەروەردەی سێکسی

هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە، چۆن کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سێکس دەبێت؟

Mic
2022-05-25

هەر هەوکردنێک لە کۆئەندامی زاوزێ کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر لایەنی ژیانی کەسەکە لەڕووی سێکسەوە،بەڵام ئایا هەوکردنەکانی پەیوەست بە هەناو و  پەیوەست بە کۆئەندامی هەرس چۆن و بۆچی کاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی سێکسی و کۆئەندامی زاوزێ؟

هەندیک نەخۆشی وەک هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر کۆئەندامەکانی زاوزێ کە ناودەبڕێت بە Ulcerative colitis  و جۆڕیکە لە هەوکردنە هەناویەکان،ئەم جۆرە نەخۆشیە بەم جۆرە کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەی سێکس:

لەڕێگەی هەوکردن و دروستبوونی برین لەناوپۆشی رێخۆلە و تەشەنەسەندنی هەوکردنەکە بەرەو کۆئەندامەکانی دیکەی پەیوەست بە زاوزێ.
خوێن  بەربوون،سکچوون ،ئازار لەناو ڕیخۆڵە و دەوری کۆم.

بەکارهینانی ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ئەم هەوکردنە بەکاردیًن،دەبنە هۆی کەمکردنەوە وتیکژانی هۆرمۆنەکان و سێکس لای تووشبوەکە.
نەشتەرگەری کردنی ڕێخۆڵە کوێرە ڕەنگە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەمارەکان وهەستوەرەکانی پەیوەست بە کۆئەندامە زاوزێیەکان.
لەدەست دانی لەناکاوی کێشی لەش،زیادبوونی سترێس کاریگەری لەسەر پەیوەندیی سۆزاداری دادەنێت.
ڕێگا چارەسەریەکان و چۆنیەتی مامەڵەی تەندرووست لەگەڵ ئەم حاڵەتە:
1.پلان دابنێ، لەوکاتەی ڕۆژدا پرۆسەی سێکس ئەنجام بدە کەدۆخت باشە،بە ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکەکەت دەرمان و چارەسەری وەربگرە بۆ کێشەکانی وەک سکچوون.
2.لەگەڵ پزیشكەكەت دەربارەی نیشانەکانی وەک خوێن بەربوون،ئازار و بێتاقەتیت بەهۆی نەخۆشیەکەت،ڕێگا چارەوسەری گونجاو بەکاربێنە.
3-.ڕاستگۆبە لەگەڵ هاوسەرەکەتو دەربارەی حاڵەتەکەت و ئازارەکەت گفتوگۆبکە،هیچ شتێک و جوڵەیەک ئەنجام مەدە کە ببێتە هۆی خراپتترکردنی ئازارەکەت.



More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا دەستوەردان لە نەوت و غازی هەرێم دەکات

Mic
2024-05-13

چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .

جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.

وەفدەکەیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی  سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆک و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە به‌غدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.