خۆشۆردن بە ئاوی سارد چەندین سوودی تەندرووستی هەیە،چەنین تویژینەوە كراوە لەسەر ئەوەی كە ئایا خۆشۆردن بە ئاوی سارد سوودبەخشە یان زیانبەخشە، دەركەوتووە سودێكی زۆر بە تەندرووستی دەگەیەنێت.
١.زیادكردنی تۆوی پیاوان: تویژینەوەیەك لە زانكۆی كالیفۆرنیا كە لەسەر ئەو كەسانە ئەنجامدراوە كە لانیكەم لە هەفتەیەكدا ٣٠ خولەك لە بەر ئاوی گەرم خۆیان دەشۆن، دوای وازهێنانیان لەم كارە، ڕێژەی سپێرمەكانیان بە رێژەی سەدا ٤٩١ زیادی كردووە.
٢.پاراستن لە هەوكردن: خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی بەهێزكردنی لیمفە گرێكان دەدات بۆ پاراستنی لەش دژی مایكرۆبەكان، بەمەش لەش دەپاریزێت دژی هەوكردن.
٣.چارەسەری خەمۆكی و سترێس: خۆشۆردن بە ئاوی سارد وا كۆئەندامی دەمار دەكات كە چالاك و بەهێزتربێت، بەمەش دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی گلوتاسیۆن كە سترێس و خەمۆكی دەڕەوێنێتەوە.
٤.پارێزگاریكردن لە پێست: ئاوی گەرم دەبێتە هۆی كردنەوەی كونیەلەكانی پێست،زیادبوونی زیپكە، وشكبونەوەی پێست، هەربۆیە خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی بچوكبونەوە و داخستنی كونیلەكانی پێست، كەمبونەوەی زیپكە، هێستنەوەی پێست بە شێداری.
٥.دابەزاندنی كێش: پسپۆڕێكی خۆراكی دەڵێت خۆشۆردن بە ئاوی سارد و بەركەوتنی لەش بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی سوتاندنی بەشی زینابخەشی چەوری لەش وزیادكردنی چەوری سوودبەخش.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.