پەروەردەی سێکسی

قەڵەوی زیان بە توانای وەچەخستنەوەی پیاوان دەگەیەنێت

Mic
2022-05-29

قەڵەوی سەرەڕای زیانە زۆرەکانی لەسەر تەندرووستی بەگشتی،کاریگەری خراپیشی هەیە لەسەر توانای  درووستکردنی تۆوەکان لە سەر پیاوان، تویژینەوەکان دەریان خستوە کە قەڵەوی دەبێتە هۆی لەناوبردن ولاوازکردنی توانای پیاوان بۆ درووستکردنی تۆوەکان.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن گرووپێک لە تویژەرانی دانیمارکیەوە لە زانکۆی کۆپنهاگن ئەنجامدراوە  دەرکەوتوە ئەو پیاوانەی کە کێشیان زیادە دەتوانن بە دابەزاندنی کێشیان توانای سێکسی خۆیان و بەهێزکردنی توانای درووستکردنی ژمارەیەکی زۆری تۆوەکان بگەڕیننەوە بەڕێژەی سەدا ٪40.

لە توێژینەوەکەدا 47 کەس بەشداربوون کە کێشیان بە پێی پێوەری جیهان بە قەڵەو دادەنرێت، ئەو کەسانە سیستەمێکی زۆر ناتەدروستی خواردن وژیانیان هەبووە، لەماوەی تویژینەوەکەدا سیستەمێکی خۆراکی تەندروستیان بۆ دانرا بەجۆرێک ڕێژەیەکی کەم لە کالۆری،هەروەها چەندین چالاکی و وەرزشی تایبەتیان بۆ دانان، لەو ماوەیەدا 36 پاوەندیان لە کێشیان دابەزاند.
 لە دوای ئەو سیستەمە خۆراکیە و لە پێش دەەستپێکردنیدا ژمارەی تۆوەکانی پیاوەکانیان تۆماکرد، تا لەدوایدا بەراوردیان کردن.

لە ئەنجامی تویژینەوەکەدا دەرکەوت کە دابەزاندنی کێشی ئەو کەسانەی قەڵەو بوون وتوانای بەرهەممهێنانی ڕیژەیەکی کەمی تۆوەکانیان هەبووە، ئەم دابەزاندنی کێشە کاریگەر بوە لە گەڕاندنەوەی تواناكانیان بۆ بەرهەمهێنانی ڕیژەیەکی بەرزی تۆوەکان.
هەروەها تویژەران ئاماژەیان بەوە کردووە دوای ساڵێک ئەوانەی کە کێشیان بە تەندرووستی هێشتبوەوە، توانای بەرهەمهێنانی ڕیژەیەکی بەرزی تۆوەکانیان هەبووە،ئەوانەی گەڕاونەتەوە دۆخی پێشویان دووبارە ڕێژەی بەرهەمهێنانی تۆوەکانیان دابەزیوەتەوە.

لە دەرئەنجامی تویژینەوەکەدا ئەوە خرایەڕوو بەتەنها وەرزشکردن ناتوانێت پیاوان لە لاوازبونی بەرهەمهێنانی تۆوەکان بپارێزێت، یاخود توانای خستنەوەی وەچەیان زیاتر بكات، بەڵکو پێوسیتیان بە سیستەمێکی خۆراکی تەندروستیشە.
ئەمریکا پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کەبە بەرزبونەوەی ڕێژەیەکی بەرزی قەڵەوی تیایدا دەناڵێنێت، بەجۆرێک %40 ی خەڵکی ئەمریکا بەشیوەیەکی ترسناک کێشیان زۆرە، بەشێک لە شارەزایان بڕوایان وایە کە ئەمە بووەتە هۆکاری بەرزبونەوەی رێژەی زۆری نەزۆکی وکەمبونەوەی منداڵبوون لە ئەمریکادا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا دەستوەردان لە نەوت و غازی هەرێم دەکات

Mic
2024-05-13

چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .

جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.

وەفدەکەیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی  سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆک و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە به‌غدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.