پەروەردەی سێکسی

پێنج هۆکار بۆ ئەوەی مانگی هەنگوینیەکەت دوابخەیت

Mic
2022-06-19

لەکاتێکدا زۆربەی ئەو کەسانەی دەچنە ژیانی هاوسەرگیریەوە، ڕاستەوخۆ دوای چەندڕۆژیک لە هاوسەرگیری دەچنە مانگی هەنگوینی، بەڵام ئێستا ئەم نەریتە خەریکە لەلایەن بەشێک لەهاوسەرانەوە کاڵدەبێتەوە ومانگی هەنگوینی دوادەخەن بۆ چەند مانگێک.
ماڵپەڕی برایت ساید چەندین هۆکاری قایلکەر دەخاتە بەردەم هاوسەران بۆ ئەوەی کە مانگی هەنگوینیەکان دوابخەن.
١.پارەیەکی زۆرتر: ئاهەنگی هاوسەرگیری یەکێکە  لەو ڕێوڕەسمانەی کە تێچویەکی زۆری تێدەچێت، هەربۆیە باشتر وایە ڕاستەوخۆ دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت نەچیت بۆ مانگی هەنگوینی بەمەش دەتوانیت پارەیەکی زۆرتر کۆبکەیتەوە و چێژ لە مانگی هەنگوینیەکەت وەربگریت.
٢.کاتی زیاتر: ئەگەر ڕاستەوخۆ لەدوای هاوسەرگیریەکەت بڕۆیت بۆ مانگی هەنگوینی ئەوا کاتێکی کەمت لەبەردەست ئەبێت، بۆیە باشتر وایە دوای بخەیت بۆ چەند مانگێک یان لەگەڵ پشوی هاوینەکەت ڕێکی بخەیت تاوەکوو کاتێکی زیاترت لەبەردەست بێت.
٣.پلانێکی باش بەبێ قەلەقی و سترێس: پێویست ناکات فشارێکی زۆر لەخۆت بکەیت بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی زۆر دابنێیت، لەبەر ئەوە مانگی هەنگوینیەکەت دوابخەیت بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەوا دەتوانیت پلانێکی باش وبەبێ سترێس دابنێیت بۆ مانگیی هەنگوینیەکەت.
٤.شتێکی خۆشت دەبێت چاوەڕێی بکەیت: واباشترە مانگە هەنگوینیەکەت دوابخەیت بۆ ئەوەی مەودایەک لەنێوان هاوسەرگیریەکەت بکەیت، لەگەڵ مانگە هەنگوینیەکەت بۆ ئەوەی شتێکی خۆشت هەبێت چاوەڕێی بکەیت وچێژی لێببینیت.
٥. هاوڕێ و خێزان: کاتتت دەبێت بۆ ئەوەی دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت لەگەڵ خێزان وهاوڕێکانت کاتێکی تایبەت بەسەربەرن بەیەکەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا دەستوەردان لە نەوت و غازی هەرێم دەکات

Mic
2024-05-13

چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .

جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.

وەفدەکەیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی  سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆک و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە به‌غدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.