هەواڵ

لەکاتی لافاودا چی بکەین؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟

Mic
2024-03-19

بەرگری شارستانی شارەکان هۆشداریان داوەتە هاوڵاتییان بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو و بەهێزی شەپۆلەکە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.
چەند رێنماییەک هەیە هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەگەری روودانی لافاودا جێبەجێی بکەن:
-١ پێوستە ھەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی گەڕاوە دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆیدا تاوەکو لە کاتی پڕبـوونی مەنھۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.
٢- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نھۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر چوارگۆشە دروست بکات و بزوێنەری تایبەتی ئاوهەڵکێشانی تێدا دابنێت بە دانانی ئامێری پاسەوانی زیرەکەوە، بۆئەوەی ھەرکات ئاو ھاتە ژوورەوە ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار و نەھێڵێت ئاو گل بێتەوە.
٣- پاککردنەوەی مەنھۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، ھەروەھا لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاوەکو ئاو بە رێژەیەکی زیاتر بڕوات.
٤- پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تاوەکو لە کاتی بارانباریندا نەچنە بەردەم مەنھۆڵ و گونجەکان.
٥- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری، پێویستە رێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆ جێگەیەکی گونجاوتر لە رێگەی فەردە لم، یان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی ھاتوچۆدا.
٦- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا کۆبووەتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرھێنانی ئاوەکەن، چونکە مەترسیدارترین رووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.
٧- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری ھاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و ھیچ ئامادەسازییەکیشیان لەم رێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستە کەلوپەلی کارەبای بەنرخ و ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاوەکو رووداوەکەش روویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.
٨- سەلامەتی خۆت و ماڵ و منداڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش ھەموو شتێکەوەیە گەر ھیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.
٩- ئەو ماڵانەی سەربانیان گڵ و دارە، پێویستە بە زووترین کات بێنە دەرەوە و نەمێننەوە لە ژێریا، چونکە مەترسی تەپین و رووخانی ھەیە.

More News

Most Popular

هەواڵ

بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەچێتە تاران

Mic
2024-05-05

پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناچار دەکات روو لەتاران بکات و لەوێیەوە پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا ئێرانییەکان، هاوشێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکانی هەرێم سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10 ئ حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دوابخات.

بەرپرسانی پارتی، کورسی کۆتاکان و هەندێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدانیان کردۆتە بیانوو بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکە نەکەن و داوای دواخستنی بکەن، بەڵام خوێندنەوەی ئەوەی دەکرێت پارتی بەتەواوی ترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەیە و پێیوایە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەدەستدەدات و ئەگەری زۆرە نەتوانێت سەرۆکایەتی حکومەت بەدەستبهێنێتەوە.

هەر ئەوەشە وایکردوە کە زیاتر لە هەفتەیەکە نێچیرڤان بارزانی کەوتۆتە جوڵە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هەفتەی رابردووش لە بەغدا بوو، بەڵام ئەنجامێکی لەسەدا سەدی دەستنەکەوت.

رووی ئەمجارەی نێچرڤان بارزانی لە تارانە و دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانییەکانەوە هەڵبژاردن دوابخات و رەزامەندی ئەوان بەدەستبهێنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پرسە بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە زۆربەی رێکخرا و لایەنە نێودەولەتی و ناوخۆییەکان داوای ئەنجامدانی دەکەن و دواخستنی بە مەترسی بۆ سەر هەرێم دادەنێن.