بەگوێرەی راپۆرتەکەی کەناڵی ٣٦٠ی روسی، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بەهۆی کۆکە و سەختی هەناسەدان و هەستکردن بە ئازار لە قوڕگیدا، سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەڵام لە کاتی پشکنینەکاندا پزیشکەکان تۆڕێکی کانزاییان لە شێوەی "تەل" لە سورێنچکیدا دۆزییەوە و نەشتەرگەرییان بۆ کرد و تەلەکەیان لە جەستەی دەرهێنا.
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پیاوەکە نەیتوانیوە روونی بکاتەوە کە چۆن ئەو تەلە گەیشتووەتە گەدەی، لە کاتێکدا تیرەکەی نزیکەی دوو سانتیمەتر بووە، لەکاتی لابردنی ئەم تەنەدا مەترسی ئەوە هەبووە زیان بە دیواری سورێنچکی بگەیەنێت.
لای خۆیەوە تاتیانا شاشکۆڤا، سەرۆکی بەشی دەستنیشانکردنی کلینیکی لەو نەخۆشخانەیەی کە نەشتەرگەری رزگارکردنی ئەو کەسەی تێدا ئەنجامدرا، رایگەیاند "بڕیارماندا بە بەکارهێنانی چەقۆیەک کە بۆ کۆکردنەوەی بایۆپسی بایۆلۆجی بەکارهاتووە، تەلەکە لە سورێنچکی ئەو پیاوە دەربهێنین، نەشتەرگەرییەکەش نیو کاتژمێری خایاند".
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.