ئەمشەو لە NEWS TONIGHT
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار
قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمساڵ جیاواز
لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی
پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و
وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان
رێکدەخات.
بەپێی
راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد
هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی )
دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین
رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.
بەکارهێنەران، دەتوانن
ئەپڵیکەیشنی ( ئی -
هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان
دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە
پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان(
قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:
زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠)
قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی
کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی
کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت
وەربگریتەوە.
نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی
ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی
زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و
ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک
دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.
وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥