لە ئێستادا پەتایەکی نوێ سەری هەڵداوە، کە هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن جیاوازترە لە پەتاکانی تر و نیشانەکانی سەخت ترە و کاتێکی زۆریش دەخایەنێت بۆ چاکبوونەوە
گوێز جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان، سەرچاوەیەکی باشیشە بۆ چەورییە تەندروستەکانی دڵ، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و پڕە لە ماددە خۆراکییە بچووکەکان و دژە ئۆکسێنەرەکان، کە پاڵپشتیی تەندروستیی گشتی دەکەن
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردوە، خواردنەوەی گیراوەكان كە رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە كێشە بۆ تەندروستی دڵ دروستدەكەن و بەرێژەی لە (21%) لە وڵاتە تازە پێشگەیشتوەكاندا هۆكارە بۆ توشبون بە نەخۆشی شەكرە.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا ئاماژە بە چەند سوودێکی بامیە دەکات و یەکێکیان ئەوەیە کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە
ئەو کەسانەی ڕۆژانە و بە شێوەیەکی ڕێکخراو وەرزش دەکەن، برسییەتی و تینوێتیی ڕەمەزانیش نایان وەستێنێت
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، شلیک یان فراولە کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر تەندروستیی مێشک و دڵ
بەشێکی زۆری خەڵک رۆژانە وابەستەی خواردنەوەی قاوەن، یەکێک لەو گرفتانەی لە مانگی رەمەزاندا رووبەڕووی دەبنەوە ئەوەیە دەبێت بە درێژایی رۆژەکە خۆیان لە خواردنەوەی قاوە بە دوور بگرن
ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان چەندین سوودی بۆ جگەر هەیە و هاوکات ئەو کەسانەی کە نەخۆشی جگەریان هەیە پێویستیان بە ڕێنمایی هەیە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ
پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن هەستیاری و حەساسیەتی وەرزی بە تایبەتی لە وەرزی بەهار و پاییز، ساڵ لە دوای ساڵ ماوەی نەخۆشییەکە درێژتر دەبێتەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە کە نەخۆشی سوورێژە بەرزترین ئاستی لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لە ئەورووپا تۆمار کردووە