زانست

زیرەکی دەستکرد، کەمتر لە هەفتەیەک شێرپەنجە دەستنیشان دەکات و چارەسەرەکەشی دیاری دەکات؟

Mic
2025-04-28

چارەسەری شێرپەنجە چووەتە سەردەمێکی نوێ، سەردەمێک کە ئیتر یەک جۆر چارەسەر بۆ هەموو نەخۆشەکان نەماوە.

 

ئەمڕۆ بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد، پزیشکان دەتوانن بە وردبینییەکی بێ وێنە شیکاری بۆ تایبەتمەندییە بۆماوەییەکان بکەن و چارەسەرکردن بەپێی نەخشەی بۆماوەیی هەر نەخۆشێک دابڕێژن، نەک لەسەر بنەمای پێشبینیکردن یان ئەزموونی گشتی چارەسەرکردن؛ کە پێشتر دوای چەندین ساڵ دەگەیشتنە ئەنجام.

کۆمپانیای ئینسیلیکۆ مێدیسن توانی تەنها لە چەند مانگێکدا دەرمانێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی هێلکەدان دیزاین بکات. سەرەڕای ئەوەش، تاقیکردنەوە داهێنەرەکانی وەک CancerSEEK کە شیکاری DNA و پرۆتینەکانی خوێن دەکات، توانای دۆزینەوەی چەند جۆرێکی شێرپەنجەیان هەیە لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکاندا بەمەش چارەسەرکردنی ئەو جۆرەی شێرپەنجە ئەگەری سەرکەوتنی زۆر زیاتر دەبێت.

زیرەکی دەستکرد خەریکە دەگاتە ئاستێک کە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا دۆزینەوەی دەرمان و دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و دیزاینکردنی چارەسەری کەسی، لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.