لە NEWS TONIGHT
دوبەی کوردستان دەخنکێت، دوو کابینەی قەرزار، ئەو یاسایەی عێراقی دیلکرد
ئەمانە و زۆر زیاتر لە MiC مایک
خواردنەوە کحولییەکان بەکارهێنەران ڕوبەڕوی چەندین گرفتی تەندروستی جیاواز دەکەنەوە کە سەرکیترینیان درستکردنی کێشەیە لە کۆئەندامی هەرس و هۆکارێکیشن بۆ قەڵەوی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، "هیچ ئاستێکی خواردنەوەی کحول سەلامەت نییە".
بەرکاهێنانی خواردنەوەی کحولی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کولتوری کۆمەڵایەتی زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، زۆربەی وڵاتان یاسای تایبەتیان هەیە بۆ ڕێکخستنی فرۆشتن و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان.
شارەزایان و پسپۆڕانی تەندروستی بەشێوەیەکی بەردەوام هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەن، پابەندی ئەو یاسایانەبن کە ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو خواردنەوانەی دیاریکردووە.
ڤیڤێک مورتی پزیشکی نەشتەرگەری گشتی بە گرنگی دەزانێت جارێکی دیکە نوێکردنەوە لە ڕێژەی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکاندا بکرێت و ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان بابەتێکی پێوست و گرنگن تا بەکارهێنەران ڕوبەڕوی کێشە نەبنەوە.
توێژینەوەکان ئاشکراییان کردووە، پەیوەندییەکی ناسراو لە نێوان کحول و شێرپەنجەدا هەیە و هەر بڕە خواردنەوەیەک ئەو مەترسییە زیاتر دەکات.
بەپێی وتەی ڤیڤێک مورتی، کحول هۆکارێکی جێگیرە لە توشبوون بە شێرپەنجە، بەشێوەیەک ساڵانە هۆکارە توشبوونی نزیکەی 100 هەزار ئەمەریکییە کە 20هەزاریان گیانلەدەستدەدەن، ئەو ڕێژەیەش زیاترە لە مردن بە ڕوداوەکانی هاتوچۆ کە ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 13 هەزار و 500 حاڵەتی گیانلەدەستدان.
بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی، بەکارهێنەرانی بەسەر دوو بۆچوونی جیاوازدا دابەشکردووە کە یەکێکیان بەکارهێنانیان بە زیان و بەشێکی دیکەشیان بە سودبەخش ناوی دەبن. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی بەردەوام جەخت دەکاتەوە، "هیچ ئاستێکی خواردنەوەی کحول سەلامەت نییە".
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، ئەو کەسانەی کە خواردنەوە کحولییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام ناڕێک بەکاردەهێنن، ئەگەری توشبوونیان بە لاوازی مێشک زیاتر دەبێت.
هەر بەپێی ئەنجامەکان، بەکارهێنانی ئەو خواردنەوانە دەبنە هۆکاری دروستکردنی کێشە لە کۆئەندامی هەرس، هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تێیاندا هۆکارێکی سەرەکین لە قەڵەوبوونی مرۆڤ.