هەواڵ

ئەو وڵاتانەی لەڕووی دیپلۆماسییەوە زیاتر گرنگییان بە هەرێم داوە

Mic Mdeia
2021-07-16

لە هەرێمی كوردستان كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 38 وڵات بوونی هەیە كە ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكانن، بەشێك لەو وڵاتانەش بەپێی جۆری كونسوڵخانە و ستافەكەی بەتەواوەتی گرنگییان بە هەرێمی كوردستان داوە و ئێران و ڕووسیاش لەو وڵاتانەن، ئەمریكاش كونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر هەیە لەحاڵەتی بوونی مەترسی لەسەر باڵیۆزخانەكەی لەبەغدا بەشێكی زۆری ستافەكەی دەگوازێتەوە بۆ هەولێر.

38 وڵات كە ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكانن كونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستان هەیە بەوپێیەی هەرێم بەشێكە لە عێراق هیچ وڵاتێك ناتوانێت باڵیۆزخانەی تێدا بكاتەوە.

ئێران و ڕووسیا ئەو دوو وڵاتەن كە بەتەواوی كونسوڵخانەكانیان لە هەرێم جێگیرە و سەرجەم كاروبارەكانیان هاوشێوەی كونسوڵخانەكانی دیكەیان لە وڵاتان لە هەرێمیش كردووەتەوە.

چەند وڵاتێكی دیكەش لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەكانیان لە هەرێم بكەنەوە و سەرجەم ئەو نوێنەرایەتی و كونسوڵخانانەی لە هەرێم هەن لە هەولێرن، تەنها ئێران نەبێت كە كونسوڵخانەی لە سلێمانیش هەیە.

نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمەكان چوار جۆری هەیە كە كونسوڵی گشتی و كونسوڵ و نوسینگەی نوێنەرایەتی و نوێنەر و نوسینگەی سەردانكردن دەگرێتەوە.

ئەو وڵاتانەی كونسوڵخانەی گشتییان لە هەرێم هەیە (چین، كۆماری چیك، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، هیند، ئێران، ژاپۆن، ئوردن، كوەیت، هۆڵەندا، فەلەستین، ڕووسیا، سعودیە، كۆریای باشوور، سۆدان، توركیا وئیمارات و بەریتانیا و ئەمریكا) ن.

ئەو وڵاتانەی كە كونسوڵخانەكانیان بچوكترە، هەریەك لە ئەرمینیا و نەمسا، بەنگلادش، بەرازیل،كرواتیا، میسر، ئیتاڵیا، لوبنان، پۆڵەندا و قەتەر و ڕۆمانیا و سڕبیان.

چەند وڵاتێكی دیكە هەن كە تەنها نوێنەرایەتییان هەیە لەوانەش بولگاریا و كەنەدا و قوبرس و نەرویج و سوید و تونس.

لە هەرێم نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا و هەریەك لە ڕێكخراوە جیهانییەكانی لیژنەی نێودەوڵەتی مانگی سور و ئاژانسی هاریكاری ژاپۆن و ئاژانسی كۆریا بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان هەن. 

بەپێی ئامارێك لە هەرێم ڕۆژانە 150 كەس هەوڵی ئەوە دەدەن ڤیزای وڵاتان ساختە بكەن، چەندین نوسینگەش بەناوی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان كراونەتەوە كە پارەیەكی زۆر لە وڵاتان وەردەگرن.
نوسینگەیەكی گەشتیاری كە MIC وەكو نمونە وەریگرت، بۆ هەر فیزایەك داوای 18 هەزار دۆلاری كرد.
لەهەرێمی كوردستان كار بە ماددەكانی 289 و 298 ی یاسای سزادانی عێراقی دەكرێت بۆ سزادانی ئەو كەسانەی كە بەڵگەنامەكان ساختە دەكەن.

بەپێی زانیاریەكان زۆرترین هەوڵەكان لەهەرێمی كوردستان بۆساختەكردنی ڤیزای ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیان.

دیاردەی ساختەكردنی بەڵگەنامە، دراو، پاسپۆرت و ڤیزا دیاردەیەكی جیهانییە و زۆربەی وڵاتانی جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنن، توندترین سزاشی لە وڵاتان بۆ دانراوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.

More News

Most Popular

Tech

شەپۆلە بەهێزەکە دێت تەرزە و برووسکەی لەگەڵدایە

Mic
2024-04-30

پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلە بەهێزەکەی باران بارین روو لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات و مەترسی ئەوەش هەیە لە هەندێک ناوچە لافاو درووست بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکان هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با، لەکاتەکانی دواینیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و باران بارینى پچڕ پچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.

كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک) لە دواینیوەڕۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان بارانبارین لە دواى نیوەرۆ دەستێدەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.