دوای نزیکەی دوو مانگ لە بۆردوومانکردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری هەولێر، ئەنجامی پشکنینی DNAـی ئەو پارچانەی جەستە دەرچوو، کە لە ماڵەکەیدا دۆزرابوونەوە، ئەنجامەکان پشتڕاستیان کردەوە پارچەی جەستەی میشێل بوون.
میشێل مێندۆزای تەمەن 42 ساڵ، دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی بوو، لە شەوی بۆردوومانەکەوە بێسەروشوێن بوو. لە 23-1-2024 بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند گەڕان لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کۆتاییهات و چارەنووسی دایەنەکە نادیارە.
فەلاح ئەنوەر کەلهووری، کۆنسووڵی فەخریی فیلیپین ئەمڕۆ (پێنجشەممە،راگەیاند "دوێنێ ئەنجامی پشکنینی DNAـی ئەو پارچانەی جەستە کە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرانەوە، دەرچوو و دەرکەوت پارچەی جەستەی میشێل بوون."
بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر؛ شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییە فلیپینییەکە لە بەشی پێشەوەی ڤێلاکە بووە و لە بۆردوومانەکەدا ئەو بەشە بەتەواوەتی خاپوور بووە، بەڵام پارچەی لەشی مرۆڤیان دۆزیبووەوە، ئەو کاتە بەرگریی شارستانی گوتی "پارچەکانی جەستە رەوانەی تاقیگە کراون بۆ ناسینەوەیان."
شەوی 15-1-2024 سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 مووشەک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و زیاتر لە نیوەیان بە ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کەوتن، بەهۆیانەوە پشڕەو دزەیی، ژینای تەمەن 11 مانگی کچی، هاوڕێیەکی بازرگانی و دایەنی منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.