بوڵتنی هەواڵ

لە NEWS TONIGHT کابینەی مەرگ گرانترین شوێنی کوردستان کوێیە؟ کشانەوە یان شکست بارانی دەستکرد چۆنە؟

Mic
2021-07-18

لە NEWS TONIGHT
کابینەی مەرگ
گرانترین شوێنی کوردستان کوێیە؟
کشانەوە یان شکست
بارانی دەستکرد چۆنە؟

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی سودمەند دەبن لە سیستمی (ئی - هەڵسەنگاندن)

Mic
2025-05-31

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان رێکدەخات.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.

بەکارهێنەران، دەتوانن ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان( قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:

زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.

نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.

وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥