لە دۆزینەوەیەکدا، توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوت؛ ئەو ماددە کیمییایەی مرۆڤ تووشی هەڵوەسە دەکات کە لە کارگی جادوویدا هەیە، دەکرێت ببێتە هۆی دووبارە
ڕێکخستنەوە و پێکهێنانەوەی خانەکانی مێشک.
بەپێی بیردۆزی ئەیپی بێ هۆش کە لەلایەن تێرەنس مەکێنا و دێنیسی برای دانرا،
کۆمەڵێکی سەرەتایی لە مرۆڤی ژیر دەکرێت ئەو کارگە جادوویانەیان خواردبێت کە لە
ژینگەکەیاندا هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانکاریەکی مەزن لە قەبارەی مێشکیاندا.
ئەم خزمە کۆنانەی مرۆڤی ئێستا لە دەستپێکی گەشتەکانیانەوە، بەپێی ئەوەی گەڕۆک
بوون و بۆ مانەوە ئاژەڵیان ڕاوکردووە، خواردنەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
لە
توێژینەوەیەکی زانستیدا، دەرکەوتووە کە بە درێژایی گۆڕانکاری سروشتی ٢٣ جۆر
زیندەوەری سەرەتایی بە مرۆڤەکانەوە، کارگیان کردووە بە یەکێک لە خواردنەکانیان.
مێژووی بوونی مرۆڤ لەسەر زەوی هێندە کۆنە کە زانیاریەکی تەواومان نیە سەبارەت بە
کاتی دروستبوونی. بەپێی ئەوەی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرکەوتەی لەگەڵ
ڕووەکەکاندا هەبووە، جێی گومان نیە کە باوباپیرانمان ڕووبەڕووی ئەو ڕووەکانە
بوونەتەوە کە گۆڕان لە ئاگاییدا دروست دەکەن.
مەکێنا گریمانەی ئەوەی دەکرد کە(سایلۆسیبیان)توانای وەرگرتنی زانیاری مێشکی
مرۆڤی سەرەتایی بەشێوەیەکی خێرا ڕێکخستۆتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گۆڕانکاری
سروشتی درکپێکردنی خێرا بێت، لێرەوە هونەر و زمان و تەکنەلۆژیای سەرەتایی مرۆڤی
ژیر سەریهەڵداوە.
ئەوان ئەو کارگانەیان دەخوارد کە لەسەر ڕیخی ئاژەڵان دەڕوان تا لە بوونەوەری
سادە و سەرەتاییەوە گەیشتن ئاگاییان گەیشتە ئاستێکی بەرز. کارگە جادوویەکان ڕێ
خۆشکەرن بۆ مێشک تا زانیاری زیاتر وەربگرێت، ئەم پڕۆسەیە دەشێت وەک شلەیەک بۆ
دروستکردنی پەیوەندی ببینرێت لە نێوان وەرگرە دەمارەیەکانی ناو مێشک.
بەهۆی گەشەی کلتوریەوە، مرۆڤەکان دەستیانکرد بە بەخێوکردنی ئاژەڵان، ئەمەش بووە هۆی بوونی ڕیخ بەشێوەیەکی
بەردەوام لە ژینگەکەیاندا، لەبەر ئەوەی کارگی جادوویش لەسەر پیسایی دەڕوێت،
پەیوەندی و پشتبەستنی چەشنەزیندەییەکان زیاتر قوڵ بۆوە. هەرچەندە ئەمە تەنها
تیۆریەکە، بەڵام دەتوانین بزانین کە مرۆڤ لە مێژە کارگی ئاوەزگەردانەی لە نەریتە
ئایینیەکاندا بەکارهێناوە، ڕەنگە تەکنەلۆژیای ئەوەمان نەبێت تا بیسەلمێنین، بەڵام
ئاگایی بەرز و درکپێکردن نەریتەکان خۆڕسکانە لە مرۆڤدا پەیدانەبوون.
کلیلە وشە:
Stoned Ape Theoryبیردۆزی ئەیپی بێ هۆش
Magic mushrooms کارگی جادوویی
Primates زیندەوەرە
سەرەتاییەکان
Psilocybin سایلۆسیبیان
Synapsis گەیەنەری دەماری
Archeological
record تۆماری شوێنەوار
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.