زانست

مێرووەکان چۆن گوڵەکان دەبینن؟

Mic
2021-06-22

بۆ چاوی مرۆڤ باخچەیەکی پڕ لە خونچە وەک تەقینەوەی ڕەنگەکان وایە، گوڵەکان بەشێوەیەک هەوڵدەدەن سەرنجمان
ڕابکێشن کە هەوڵدەدەن گشت ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە دروست بکەن.  
بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەن سەرنجی ئێمە نیە، بەڵکو سەرنجی مێرووەکانە، کە باشترین جۆری زیندەوەرن بۆ گواستنەوەی هەڵاڵەی ڕووەکەکان. جوانی گوڵەکان وادەکات پیتێنەرەکان(هەنگ، پەپوولە، زەردەواڵە، پەروانە...هتد) ڕابکێشن بەلای خۆیاندا.
گوڵەکان زۆر لەوە زیاترن کە چاوی مرۆڤ دەیانبینێت، زۆرینەی ڕەچەڵەکی بوونەوەرەکان کە هەنگیش یەکێکە لەو بوونەوەرانە، شەبەنگی زیاتری ڕووناکی دەبینن وەك لە ئێمە، ئەمەش دەبێتە هۆی کردنەوەی جیهانێکی تەواو نوێ بەڕوویاندا.
پیتێنەرەکان دەبنە میوانی گوڵەکان و لە شیلەکەی دەخۆنەوە و لەگەڵیدا دەنکەهەڵاڵەکان هەڵدەگرن، لەڕێیی سەردانییان بۆ گوڵەکانی دیکە، دەنکەهەڵاڵەکان بڵاودەبنەوە. 
بەهۆی ئەوەی بەشێک لە مێرووەکان تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەبینن، گوڵەکان زنجیرەیەک لە ڕەنگ و شێوازی جووڵە دەکەنەوە بەڕوویاندا کە سەرنجی مێرووەکان ڕابکێشێت بەلای هەڵاڵە و شیلەکانیاندا، گشت ئەمەش شاراوەیە بۆ مرۆڤ.
ئەم وێنانە وەک نموونەیەک وان بۆ تێگەیشن لە شێوازی بینینی مێرووەکان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.