كات له ژیانی مرۆڤدا گرنگییهكی ئێجگار زۆری ههیه. لە
ڕۆژێکدا تەنها ٢٤ کاتژمێرت هەیە بۆ ئەوەی خەوێکی باش بکەیت و نان بخۆیت و بژێوی
ژیانت دابین بکەیت.
قورسە کات
بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی چێژ لەژیان وەربگریت. ههربۆیه لێرهدا شتانێك دهخهینهڕوو
كه له ڕۆژهكهتدا كات و وزهی تۆ بهفیڕۆ دههدهن:
ژیانت رێکبخەرەوە و بوهستە لەبەفیڕۆدانی کاتەکانت
بابهتی عاتیفی بێبنهما:
هەمیشە کەسانێک هەن لە ژیانتدا دەیانەوێت بتخەنە ناو
دراماکانی خۆیانەوە، بەڵام تۆ هیچ جۆره بەرەوپێشچون
و سوودێک لە كێشه عاتیفییهكانی خەڵکی نابینیت، چونکە لە کۆتاییدا وا دهكهوێتهوه
كه ئهوانه كێشهی عاتیفی تۆش بن.
1-ئەو کەسانەی کە نرخت نازانن
لە جیاتی ئەوەی چواردهوری خۆت به خهڵكانی ژههراوی پڕ
بكهیتهوه. هەوڵبدە ئەو کەسانە لە دەورت بهێڵیتەوە کە ڕیزتدەگرن و نرخی
پەیوەندییەکەت دەزانن، ئەمەش وادهكات
كهمترینی كاتهكانت بهو خهڵكانه بهفیڕڕۆ بچێت.
2-هەوڵی بوون به باشترین:
هەموومان دەزانین بوون به باشترین مهحاڵه، کەوایە بۆچی
زۆرینهی خەڵکی هەوڵی زۆردەدەن بۆ ئەوەی پێی بگەن یان نزیک بنەوە لێی؟ لە کارکردنهوە
بیگرە تاوەکو ژیانی تایبەتی، هەندێک خەڵک هەرگیز له هیچ شتێ ڕازی نین لەبەر ئەوەی
هیچ شتێک بەلایەنەوە کامڵ نییە لە جیاتی ئەوەی بە دوای کامڵبوندا بگەرێیت ئەوەی کە
خۆت دەتەوێت بە باشترین شێوە ئەنجامی بدە.
3-بهردهوام تهماشاكردنی ئیمهیڵهكهت و شاشهی مۆبایلهكهت:
ئێمە لە سەردەمێکی مەزندا دەژین کە زانیاری زۆر لە ناو
لەپی دەستەکانماندایە و ئامێرە
زیرەکەکان زیاتر و زیاتر بڵابوونەتەوە، کەمتر کاتەکانمان لەگەڵ ئەو کەسانە
بەڕێدەکەین کە خۆشمان دەوێن و کەمتر دەیان بینین. بۆ ساتێك مۆبایلەکەت دابنێ و لە
کۆمپیوتەرەکەت دوور بکەوەرەوە. کاتەکانت زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەسەربەرە کە
خۆشتدەوێن یاخود ئەو چالاکییانە بکە کە بەڕاستی دڵخۆشتدهكهن.
4-دانهنانی هاوسهنگییهك لهنێوان ژیانی خۆت و پیشهكهتدا:
کۆمەڵێک خەڵکی هەن هەموو ڕۆژەکەیان بە شێوەیەکی تەمەڵانە
و لهكاتی ئیشهكانیاندا كات لەسهر ئینتەرنێت بەسەردەبەن و کۆمەڵێک خەڵکی دیکەش
هەن کە هەموو ساتەکانیان بە کاری پڕووپوچ بەڕێدەکەن،هەردووک کات بەفیڕۆ دەدەن،هەروەک چۆن پێویستە هەموو ڕۆژێکت بە بەرهەمبێت بەهەمان
شێوە پێویستت بە پشووە.
5-بەڕێوبردن و پلاندانان بە شێوەیەکی ورد و کۆنترۆڵانە
شتێکی مەحاڵە گەر بتەوێت کۆنترۆڵی هەموو شتێک بکەیت بۆ
نموونە کەسەکانی ژیانت یاخود تەنانەت کەشوهەوای رۆژەکە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و
ئەوە بزانە کە تۆ ناتوانیت پلانی پێشوهخته بۆ هەموو شتیک دابنێیت، ژیان
بەردەوامە.
6-ترس لە شکست
ترس شتێکی زۆر ئاساییە بەرامبەر بەو شتانەی نەزانراون، هەرچەندە
هەندێکمان ڕێگە دەدەین ئەو ترسە کار بکاتە سەر بریارەکانمان، بۆنمونە دەتەوێت گەشتێکی
جیهان بکەیت بەڵام دەترسیت لەوەی لە ژیاندا نەمێنیت، گەر ڕێگەبدەیت ئەم ترسە کار
بکاتە سەر بڕیارەکانت، ئەوا هەرگیز ئەو شتانە ئەنجام نادەیت کە دڵخۆشت دەکهن.
7-گلەییکردن:
ئەگەر ڕۆژێکی قورست بەڕێکرد، لابردنی نائومێدییەکانت
دەتوانێت ئاسانكاریت بۆ بكات، بەڵام
ئەگەر هەموو ڕۆژەکانی ژیانت بە گلەیکردن لەو شتانە بەسەربەریت کە ناتوانیت
کۆنترۆڵی بکەیت، بە شێوەیەکی نەرێنییانە کاردەکاتە سەر خۆت و دەوروبەرت، زۆرکات
گلەییکردن یارمەتیدەر نییە بۆت. بۆیە لەبری
ئەوەی کات و وزەتی تێدا بەسەربەریت وابکە زیاتر چێژبەخش بێت.
8-هەڵگرتنی ڕقی ڕابردوو:
ئەگەر ڕقی چەند ساڵ لەمەو پێشت له دڵدا ههڵگرتووه، ئەوە
تەنها زیاتر دەتترسێنێت و ڕاڕات دەکات، ڕق هەڵگرتن هیچ یارمەتیت نادات و تەنها
بێتاقەتترت دەکات هەر کاتێک بیری لێدەکەیتەوە، هەرچەندە قورسیشبێت بەلاتەوە، وازی
لێبهێنە.
9-بیرکردنەوە لە ئەگەرەکان:
هەموومان لە کاتێکی ژیانماندا بیرمان لەوە کردووهتەوە و
وتومانە ئەگەر ژیان بگەڕابایەتەوە،خۆشتر دهبوو. بەداخەوە ئەمە هەردەم ئەو پرسیارە
بەدوای خۆیدا دێنێت: چی دەبوو ئەگەر؟ چی دەبوو ئەگەر قسەت لەگەڵ ئەو کچەدا بکردایە
کە بهدڵتبوو؟ چی دەبوو ئەگەر کارەکەی دەرەوەی شارم قبوڵکردایە؟ چی دەبوو ئەگەر لە
قوتابخانەیەکی تر بویتایە؟ لە کاتێکدا تۆ ناتوانیت ڕابردوو بگۆڕیت ئەوەی ڕوویداوە
ڕوویداوە، دەکرێت تەماشای بڕیارەکانی ڕابردووبکەیتەوە بەڵام بیر لەوە بکەرەوە کە چۆن
ئهو بڕیارانهی ڕابردوو له داهاتووتدا یارمهتیت دهدات.
10-نیگەرانی خەڵکی دیکەبیت
خەڵکی هەمیشە شتانێک دەکەن کە دەبێتە هۆی نیگەرانیت، لە
جیاتی ئەوەی رێگە بدەیت کارت تێبکات هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و بیرکەرەوە گرنگ نییە
بیری لێبکەیتەوەو باشترە سەرقالی ژیانی خۆت بیت.
11-بهردهوام چاوەرێی کاتی گونجاو بکەیت
هیچ شتێک تەواو نابێت ئەگەر بوەستیت بۆ ئەوەی کاتەکە
گونجاوبێت بۆ ئەنجامدانی. لەبری ئەوەی چاوەڕێی کاتێک بکەی بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت،
کاتەکە گونجاو بکە بۆ کردنی. چاوەڕوانیکردن ناتگەیەنێیت بە هیچ، ئەوە کردەوهکانتە
جیاوازی دروستدەکات.
12-خۆت بە هەموو کەسێک بەراوردبکەیت
خۆ بهراوردكردن بەوانی دیکە یارمەتیت نادات وێنە فراوانهكهی
شتەکان ببینیت، ژیانت پڕە لە کۆمەڵێک هەلومەرج بە تەواوی لەوانیدیکە جیاوازە، وە
بەراوردکردنی دەستکەوتەکانت بە کەسانی دیکە بە تەواوی نا دادپەروەرییەکە بەرامبەر
خۆت و کەسەکەی دیش ئهنجامیدهدهیت لە بری ئەوەی چاو لە بەرامبەرەکەت بکەیت، دڵخۆشبە
بەو شتانەی خەڵکی هەیەتی و و هەوڵی بەدەستهێنانی دڵخۆشی خۆت بدە.
13-هەموو کەسێک دڵخۆشبکەیت
هەموو کەسێک لە ژیانتدا دڵخۆشمەکە، ڕەنگە هەندێک جار
بڕیارێک بدەیت کە حەزت پێی نییە، یاخود ڕەنگە هەندێ کات شتێک بکەیت کەسێک نیگەران بکات،
تا بە زوویی ئەمە قبوڵبکەیت دڵخۆشتر دەبیت لە ژیانی خۆتدا.
14-شتێک بکەیت کە بێتاقەتت دەکات
هەندێک جار پێویستە شتانێک بکەیت کە چێژیان لێ نابینیت
وەک چێشتلێنان، پاکردنەوەی حەمام و تەوالێت و تەواوکردنی پەڕاوەکانی کارکردن. وە
ئەگەر تەواوی ڕۆژەکەت بە کارێکەوە بەسەربەریت کە حاڵت خراپبکات وەک کارێک كه
هیلاك و شكهتت دهكات. ئەوا تۆ هیچی لێوە فێرنابیت. باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی کات
بەدەستبهێنی یاخود بۆت بگەڕێتەوە لەو شتانەدا بەسەریبەرە كه خۆت دەتەوێت. بیر لە
درامای کەسانی دیکە مەکەرهوە. بیر لەوە مەکەرەوە ئەوان چی دەکەن و چۆن بیر لە تۆ
دەکەنەوە، ئەو شتانەی ١٥ ساڵ لەمەوپیش ڕوویداوە بیری لێمەکەرەوە، کاتیک توانای
گۆڕینی شتی دیکەت نییە بۆ نیگەرانیت لێی؟ بۆ ئەوەی خۆت دڵخۆشبکەیت سەرنج بخهره سەر ئەوەی لە داهاتوودا چی
ڕودەدات، وە خۆت دەیبینیتەوە چۆن چێژ لە بەسەربردنی ڕۆژەکەت دەبینیت زیاتر لە جاران.
کۆبونەوەی
دادگای باڵای فیدراڵی و کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی هیچ هەواڵێکی خۆشیان بۆ
مووچە خۆران پێنەبوو، بڕیارە لە 24 کاتژمێری
داهاتوودا دوو کۆبونەوەی باڵا لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێدا پرسی موچەی هەرێم تەوەری
سەرەکی دەبێت.
ئەمڕۆ 14ـى تەمموز،
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوو سکاڵا لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی
کوردستانەوە کۆبووەوە، هەرچەندە موچە خۆران چاوەڕێبوون دادگا بڕیاری ناردنی مووچە
بدات، بەڵام دادگاکە
بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
پرسی مووچەی مووچە
خۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆکردەوە، شاندی یەکێتی بە
سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
دوای
کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە پرسی
مووچە و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری
کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
وابڕیارە ئەمشەو،
کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەنە سەرەکیە شیعەکانی ناو
حکومەت پێکهاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت و پرسی ناردنی
مووچەی هەرێم تەواوەرێکی کۆبونەوەکە دەبێت.
سبەینێ، ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو راپۆرتە دەکات، کە لیژنە وەزارییەکەی
حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە لەسەر پرسی مووچەی هەرێم.
شێروان دووبەردانی،
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، دواخستنی
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هیچ یاسایی نەبوو، تەنیا نەیانویست بڵێن لە
تواناماندا نییە بڕیار بدەین، دواخستنی دادگای فیدراڵی بۆ 28 مانگ پەیامێکی ناراستەوخۆیە
کە ناتوانن مووچە بنێرن.
لەبارەی هەڵوێستی
فراکسیۆنی پارتی لە بەرامبەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆتا
وادەی چاوەڕوانیمان یەک هەفتەی دیکەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستمان دەبێت.