ژیان

نهێنیی وەرزی دووەم و سێیەمی زنجیرەی "Wednesday" ئاشکرا دەبێت

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-26

ئێستا وەرزی دووەمی زنجیرەی "Wednesday" لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە، کە بڕیارە لە رێکەوتێکی نەزانراوی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
جینا ئۆرتیگا، ئاماژەی قسەکانی بەو ئاڕاستەیەن، بەرهەمهێنەرانی وێنسدەی، بیر لەوە دەکەنەوە بیرۆکەی نوێ بۆ وەرزێکی دیکە کۆبکەنەوە و ئامادەکاریی بکەن بۆ داڕشتنەوەی پلانی وەرزی سێیەم.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.