ژیان

خۆشەویستی لەنێوان دوو کەسی خاوەن بیروباوەڕی ئایینی جیاواز

Mic
2021-06-30

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پەیوەندەییە سۆزدارییەکان لەگەڵ کەسێک کە بیڕوباوەڕی ئایینی یان مەزهەبی جیاوازی هەیە، پڕە لە ئاڵۆزی و نشێوی. خۆشەویستی هەمیشە دەیەوێت خۆی ئاشکرا بکات و قسەبکات، وا لە کەسێک دەکات بیەوێت ئازا بێت و دان بەهەستەکانیدا بنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت شاردنەوەی ئەم پەیوەندییە بەتایبەت لای خێزانەکەی کە نزیکترینن لێی و نایەوێت متمانەیان لەدەستبدات زۆر ماندووکەر بێت.
بۆیە ئەگەر بتەوێت بزانیت هەستی خێزانەکەت چۆنە دەکرێت بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ و بەشێوەیەکی گشتی لەم بارەیەوە پرسیاریان لێبکەیت، بۆ نمونە: "ڕاتان چۆنە ئەگەر یەکێک لە کچەکانی خێزانەکەمان هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی خێزانێکی مەزهەب جیاواز بکات؟"، هەرچەندە دەکرێت ڕاوبۆچونیان بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت بەبەراورد بە تۆ و رەنگە بۆ ئەو کێشەیان نەبێت.

بەڵام ئەگەر دەتەوێت وەک جۆرە پێشەکییەک بە دایک و باوکت بڵێیت کە لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییە پەرەدەستێنێت ئەوا باشترە هێواش و دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر پێیان بڵێیت، چونکە دەکرێت دووچاری کێشە و ناکۆکی بیت بۆ پەیوەندیەک کە هێشتا بەتەواوی داهاتوویەکی دیاری نییە.
خۆشەویستی تەنها لەبارەی خۆتەوە نییە و لایەنی دیکە هەیە دەبێت ڕەچاوی بکەیت کە ئەویش خۆشەویستەکەتە.
ئایا دڵنیایت لێی؟ ئایا هەردووکتان ئامادەن بەیەکسانی لە پێناو یەکتری بجەنگن؟ ئایا پەیوەندیەکەتان بەشی ئەوە بەهێزە کە ڕووبەڕووی ته‌واوی  کۆمەڵگه‌ ببنەوە؟
هه‌روه‌ها دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت هەموو قەدەغەراوێک ویستراوە، واتا پەیوەندیەک داهاتوویەکی دیاری نەبێت دەکرێت جوانی و باقوبریقی خۆی هەبێت، بەڵام لەبەرامبەریشدا ناکۆکی مەزهەبیی و ڕەتکردنەوەی کۆمەڵگه‌ پەیوەندییەکی زۆری کۆتایی پێ هێناوە.
خۆشەویستی زۆربەی کات ناتوانێت تاکە هۆکاری بەردەوامیی بێت، خۆشەویستیش بەروارێکی بەسەرچونی هەیە ئەگەر دانیشی پێدانەنێین. بە شێوەیەکی گشتی، نابێت ئایین یاخود مەزهەب لایەنێک یان هۆکارێک بن لە دیاریکردنی ئەوەی کە کێمان خۆشدەوێت.
بەڵام لە زۆربەی کۆمەڵگاکان وەک بابەتێکی مردن و ژیان(مان و نەمان) سەیر دەکرێت چونکە شتەکە گەورەترە لە تەنها خێزانەکەت، لەم حاڵەتەدا ترسی کاردانەوەی هەموو کۆمەڵگا هەیە. بۆیە گرنگە بزانرێت بردنەوەی خۆشەویستی بە مانای لە دەستدانی شتی دیکە دێت.

باشتره‌ شتەکان وەک خۆیان بمێیننەوە و پەیوەندیەکەتان تایبەت بهێڵنەوە، هەوڵبدەن شتەکان باشتربکەن تا ڕێک بکەوێت لەگەڵ ڕاستی حاڵەتەکەتان، زیاتر یەکتر ببینن و یەکتربناسن بۆ بڕیاردان لەسەر پەیوەندیەکی قوڵ و گرنگی بەو جۆرە بۆ داهاتوو.
هه‌روه‌ها لە هەمان کاتدا بەردەوامبە لە خوێندن و هەوڵبدە بۆ دامەزراندن و  داهاتووت تێبکۆشە، ئەوکاتە باشتر دەتوانیت بڕیار لەسەر داهاتوو، ژیان، خۆشەویستەکەت و ئەوڵاتە بدەیت کە تێیدا دەژیت.
خۆشەویستی ئاسان نییە تەنانەت بۆ دوو کەس کە هەمان بیروباوەڕی ئایینیان هەیەو سەر بە هەمان مەزهەبن، بۆیە هەوڵ بدە زۆر بیر لەوە نەکەیتەوەو لە هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەودابە لەگەڵ هاوبەشەکەت، پاشان وردە وردە دەزانیت لە کاتی گونجاودا چی بکەیت.

More News

Most Popular

هەواڵ

دوو کۆبونەوەی باڵا نەیتوانی مووچە دابەشبکات و ئەنجامی دوو کۆبونەوەی دیکە ماوە

Mic
2025-07-14


کۆبونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی و کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی هیچ هەواڵێکی خۆشیان بۆ مووچە خۆران پێنەبوو، بڕیارە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا دوو کۆبونەوەی باڵا لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێدا پرسی موچەی هەرێم تەوەری سەرەکی دەبێت.

ئەمڕۆ 14ـى تەمموز، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوو سکاڵا لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانەوە کۆبووەوە، هەرچەندە موچە خۆران چاوەڕێبوون دادگا بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بەڵام دادگاکە بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 28ـی تەمموز دواخست.

پرسی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆکردەوە، شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە پرسی مووچە و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
وابڕیارە ئەمشەو، کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەنە سەرەکیە شیعەکانی ناو حکومەت پێکهاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت و پرسی ناردنی مووچەی هەرێم تەواوەرێکی کۆبونەوەکە دەبێت.

سبەینێ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو راپۆرتە دەکات، کە لیژنە وەزارییەکەی حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە لەسەر پرسی مووچەی هەرێم.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هیچ یاسایی نەبوو، تەنیا نەیانویست بڵێن لە تواناماندا نییە بڕیار بدەین، دواخستنی دادگای فیدراڵی بۆ 28 مانگ پەیامێکی ناراستەوخۆیە کە ناتوانن مووچە بنێرن.

لەبارەی هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتی لە بەرامبەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆتا وادەی چاوەڕوانیمان یەک هەفتەی دیکەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستمان دەبێت.