زانست

چ زیندەوەرێک هەناسە نادات؟

Mic
2021-07-01


گەر بەشێکی زۆری ژیانت تەرخان بکەیت بۆ هێرشکردنە سەر ماسولکە چڕ و پڕەکانی ماسی و کرمە ئاوییەکان، ڕەنگە هیچ کاتت نەمێنێت تا ئۆکسجین بەکاربهێنیت، چەشنی مشەخۆرێک بە ناوی (هێنێگایا سالمۆنیکۆلا).
تەواوی ئەو زیندەوەرە فرەخانانەی زەوی کە زاناکان هەلی ئەوەیان بۆ ڕەخسابێت کار لەسەر ناوکە ترشەکەیان بکەن، جەنەتیکی کۆئەندامی هەناسەیان هەبووە، جگە لە (هێنێگایا سالمۆنیکۆلا).
ئەم زیندەوەرە جیناتی مایتۆکۆندریای نیە، بەشێکی کەم و بچوکی مایتۆکۆندریاش ئەو جیناتانە لەخۆدەگرێت کە تایبەتە بە هەناسەدان.
 بەدرێژایی گۆڕانکاری سروشتی، ئەم مشەخۆرە شانەکان وخانە دەماریەکان و ماسولکەکانی لەدەستداوە، توانای هەناسەدانیش یەکێکە لە ئەوانە.
هەرچەندە مشەخۆرە، بەڵام لەچاو مشەخۆرەکانی دیکەی خێزانەکەی بەبەزەییترە، کە توانیویانە ئەمباری تەواوی ماسی لەناوبەرن، ئەمەش واکردووە مەترسیدار بن بۆ سەر ماسی و بازرگانەکانیان.
لە ژێر مایکرۆسکۆبدا، لە سپێرمی شین دەچن کە دووکلک و چاوی شێوە هێلکەییان هەیە و هەر بە چاوەکانیان بە نێچیرەکانیانەوە دەدەن. 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.