ژیان

بۆ عاشقانی قاوه‌: گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا تا ساڵی 2050 به‌رهه‌مهێنانی قاوه‌ دەوەستێنێت

Mic
2021-07-10

هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ و له‌ كلتووره‌ جۆراوجۆره‌كاندا قاوه خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و گرنگی ژیانی مرۆڤه‌كان بووه‌ و له‌ كتووری ڕۆژهه‌ڵاتییشدا له‌دوای چاوه‌ قاوه‌ به‌ پلەی دووه‌م هاتووه‌، به‌ڵام گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی قاوه‌ به‌ ئاسانی به‌رده‌ست نه‌بێت.

به‌وپێیه‌ی كافاینێكی زۆری تێدایه‌وه‌ قاوە واده‌كات ڕۆژانه‌ كاره‌كانت به‌ چالاكی ئه‌نجامبده‌یت و خه‌ڵكێكی زۆر قاوه‌ ده‌كه‌ن به‌ ژه‌می سه‌ره‌كی به‌یانیانیان. 

چەندین لێکۆڵینەوە له‌ ته‌واوی جیهاندا کاریگەریی گەرمبوونی زەوی بەهۆی چاندنی قاوە لەلایەن مرۆڤەوە پیشان دەدەن، ڕووەکی قاوە بۆ گۆڕینی کەشوهەوا بە هەستیار دادەنرێت، بەتایبەت بۆ زیادکردنی پلەی گەرما.

پابلۆ ئیمپاک لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵی خوولگەیی لەم بارەیەوە روون کردنەوە دەدات و دەڵێت: باشترین قاوە ناسراوە بە "عەرەبییە" و زۆر هەستیارن بە گۆڕانی پلەکانی گەرما چونکە کاریگەرییان لەسەر لایه‌نی فسیولۆجیی ڕووەکەکان هەیە.

ئیمپاك ئاماژە بەوەش دەدەت کە لەگەڵ زیادبوونی پلەی گەرما لە داهاتوودا، ناوچە گونجاوەکان بۆ دروستکردنی قاوە بەرەو خراپ بوون دەچن، لەئەنجامدا ناوچە نزمەکان گەرمتر و ناگونجاوتر دەبن بۆ ڕواندنی قاوە.

گۆڕانی کەش و هەوا هەڕەشە لە پەیداکردنی گوزەرانی سەرەکی ملیۆنان خەڵک لە کۆمەڵگە لاوازەکان دەکات لە سەرانسەری جیهاندا

 ئەم لێکۆڵینەوەیە یەک مانای هەیە، کوالێتی قاوە بەرە بەرە دادەبەزێت. پرسیارەکە ئەوەیە چی دەبێت کاتێک قاوەی خراپ بەرهەم دەهێنرێت؟ لە کۆندا کەمی ڕێژەی قاوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی قاوه‌ی عەرەبییە.

تەنانەت ئەگەر نرخیش بەرز ببێتەوە بەکارهێنەرانی قاوە واز لە کوالێتی دەهێنن، چونکە بژاردەی زیاتریان نییە، بەڵام هەروەک تایلەر ڕیکێتس لە پەیمانگای گەندی زانکۆی ڤێرمۆنت بۆ ژینگە بە ڕادیۆی گشتی NPRی ڕاگەیاندووە، مەترسی زیاتر هەیە وەک لەوەی کە قاوەی ئێسپرێسۆ گرانتر و کوالێتی نزمتر دەبێت.

هەروەها وتی، “گۆڕینی کەش وهەوا مەترسی لەسەر بژێوی سەرەکی ملیۆنەها خەڵک لە کۆمەڵگە لاوازەکانی جیهاندا درووست دەکات”.

کێشەکە تەنها قاوەی عەرەبییە نییە، بەڵکو قاوە بە شێوەیەکی گشتی کە لەژێر مەترسیدایە. پێش دوو ساڵ لێکۆڵینەوەیەکی کریستیان بۆونی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵی خولگەیی پێشبینی ئەوەی کردووە: "نیوەی ئەو زەوییەی بۆ بەرهەمهێنانی قاوە گونجاوە تا ساڵی 2050 زۆربەی نامێنێت".

ڕوونتر بیڵێین, ئەم زەویانە هەر دەمێنن، بەڵام ئەوکاتە گونجاونابن بۆ ڕواندنی قاوە بەهۆی ئەو کاریگەریانەی گۆڕینی کەش وهەوا دروستی دەکات لەگەڵ گۆڕانی شێوازی باران بارین لە داهاتوودا.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.