ساڕێژکردنی دڵ شکاندن، برین و زەبرە دەروونییەکان کارێکی قورسە، هەندێکجار هەست دەکەیت جارێکی تر ناتوانیت دڵخۆش ببیتەوە، وا دەزانیت لە تاریکییەکدا گیرت خواردووە و هەرگیز نابیتەوە بە کەسەکەی جاران، بەڵام تیپەراندنی ئەم ساتە سەختانە هێندەش سەخت نییە.
چاکبوونەوە لەم زەبرە دەروونییانە مەحاڵ نییە، بۆیە لێرەدا ههشت ئامۆژگاری دەخەینە ڕوو بۆ یارمەتیدان لە پڕۆسەی ساڕێژبوونەوە.
یەکەم: هەنگاوی بچووک بنێ
هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی زۆر لە یەکجاردا ئەگەری زۆرە سەرەنجامی پێچەوانە و خراپی هەبێت، ئەمە ڕەنگە وات لێبکات هەست بە شکست و پێشبینی ناواقیعی بکەیت چونکە ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەرییەکی کەم بەجێدەهێڵن.
لەلایەکی ترەوە هەنگاوی بچووک و ورد هەستی سەرکەوتن، هاندان و هیوات پێدەبەخشن کە ئەمەش بۆ پڕۆسەی ساڕێژبوون زۆر گرنگە.
دووەم: ساڕێژبوون یان ساڕێژنەبوونی تەواوەتی
زۆربەی خەڵک وا دەزانن دەبێت بە تەواوەتی لەو برینە سۆزدارییانە ڕزگارت ببێت یان بە پێچەوانە، ئەمەش لە بنەڕەتدا هەڵەیە. پێویست ناکات لە 100٪ چاک ببیتەوە بۆ باشترکردنی کوالێتی ژیانت، چونکە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە دەکرێت بتڕوخێنێت و خاوت بکاتەوە.
هەر هەوڵدانێکت بۆ چاکبوونەوە، گۆڕان لە جۆرییەتی ژیانتدا دروست دەکات، هەربۆیە هەنگاوی هێواش و بچووک بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە میزاجت، پەیوەندیەکانت و کاروباری ڕۆژانەت درووست دەکات.
سێیەم: ئارامگر و بەردەوامبە
ئەم پڕۆسەیە هەوڵدانی زۆری دەوێت، بۆیە پێویستە ئارامگربیت و ڕێگە بە کاتی پێویست بدەیت بۆ ساڕێژبوونەوەی برینەکانت. هەروەها دەبێت ئاڵەنگاری خۆت بکەیت و ڕێگەی نوێ تاقیبکەیتەوە.
چوارەم: پێشبینی واقیعی دابنێ
دەگونجێت خەیاڵ و ئامانجی خێرا و گەورە بێ هیواکەر بێت، ئەمەش خراپترت دەکات نەک باشتر.
لە کاتی ساڕێژبوونەوەدا هەندێکجار دوو هەنگاو دێیتە دواوە و دانەیەک دەچیتە پێشەوە، ئەمە دۆڕان نییە بەڵکو ڕاستییە. ئەم بیرکردنەوە واقیعییە لەپاڵ ئارامگری و بەردەوامی بەرەوپێشت دەبات تا لە کۆتاییدا بە ئەنجامی باشتر دەگەیت.
پێنجەم: کەوتنەکانت دەرفەتی فێربوونن و بەشێکن لە پڕۆسەکە
هاتنە دواوە و کەوتن ئاساییە، نەک تەنها ئاسایی بەڵکو زۆر گرنگیشن. ئێمە زیاتر لەوشتانەوە فێردەبین کە سەرناگرن بەراورد بەوانەی سەردەگرن، هەربۆیە لە جیاتی خۆلادان لە کەوتن و شکست هەوڵبدە وەک بەشێک لە پڕۆسەکە قبوڵی بکەیت و لێوەی فێربە.
شەشەم: خوود گرنگیپێدان پێش هەموو شتێکە
چاکبوونەوە لە زەبری دەروونی ڕەنگە ماندووکەر بێت بۆ جەستە و دەروون، گرنگە ئاگاداری خۆت بیت و کات تەرخان بکەیت بۆ پاراستنی جەستەت لە هەموو ئەو قورسیانەی دەروونت بۆی دروست دەکەن وەک سەرئێشە و ماندوێتی..هتد تا بتوانیت بەشێوەیەکی تەندرووستانە گۆڕانکاری لە خۆتدا بکەیت.
حەوتەم: داوای یارمەتی بکە و قبوڵی بکە
ئەم پڕۆسەیە مەرج نییە بەتەنها ئەنجام بدرێت. داواکردنی یارمەتی ئاسان نییە، بەتایبەتی کاتێک پێشووتر لەلایەن چواردەورت ئازار درابیت.
لەگەڵ ئەوەشدا داواکردنی یارمەتی سوودی زۆرە وەک پشتگییری سۆزداریی، ڕێنیشاندان و زاڵبوون بەسەر شەرمدا.
هەشتەم: بگەڕی بۆ سەقامگیریی دەروونی
ساڕێژبوون مەحاڵە ئەگەر لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە هەست بە پارێزراوی نەکەیت. کاتێک تووشی زەبرێکی دەروونی دەبیت سیستەمی دەروونیت دەیەوێت پارێزگاریت لێبکات.
زۆرجار ئەمە پشتگوێ دەخەیت و تەنها سەرنج دەخەیتە سەر ئەو ئازارەی تووشت دەبێت، هەربۆیە قورس دەبێت مامەڵە لەگەڵ دەوروبەر بکەیت و هەست بە لاوازی دەکەیت. بۆیە گرنگە لە ئاماژەکانی جەستەت تێبگەیت کە دەیەوێت پارێزگارییت لێبکات و پێویستە بەقسەی بکەیت.
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: