ژیان

چۆن لەم چەند تەمەنە جیاوازەدا بەپێی تەمەنەکەت جل و بەرگەکەت دەگونجێنیت؟

Mic
2022-05-11

ئەگەر تۆ تەمەنت لە بیستەکاندایە و دەتەوێت بەپێی تەمەنەکەت جل و بەرگەکەت بگونجێنیت ئەوا دەتوانیت بەم جۆرە جل وبەرگەکەت بپۆشیت.

تەمەنی ٢٠ ساڵی:
ئەم تەمەنە تەمەنی ئەزموونکردنە، بۆیە مەترسە لە تاقیکردنەوەی ستایلی جیاواز، هەوڵبدە چەندین ستایلی جۆراوجۆر تاقیبکەیتەوە.

بۆنموونە دەتوانیت پانتۆلی کاووبۆی، تیشیرت، یان هەر ستیالیکی کە بە شیوازی جەستە و خواستی خۆت گونجاوە بەکاربێنیت، بەڵام بیرت بێت نابێت بۆ کۆبونەوە و شوێنە ڕەسمیەکان جل وبەرگە ئاسییەکانت بەکاربێنیت.

لەم تەمەدا تۆ گرنگە شێوازی فۆرمی جەستە وستایلی خۆت بدۆزیتەوە، بە ئەزموونکردنی زۆرتتین شیواز و دیزاینی جیاوازی جلو بەرگ.


تەمەنی ٣٠ ساڵی:
ئەگەر تۆ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدایت ئەوا دەتوانیت بەم جۆرە شێوازی جل وبەرگەکەت دیاری بکەیت.
لەم تەمەنەدا پێویستە بڕیارت دابێت و ستایلی جل وبەرگی خۆت هەڵبژاردبێت، هەرچەندە کەمێک دەرفەتی ئەزموونکردنی ستایلی دیکەت ماوە، بەڵام باشتروایە بگەڕێی بەناو کانتۆرەکەت و بەشێک لەو جل و بەرگانەت وەلا بنێیت کە بۆ شێواز و تەمەنی تۆ گونجاو نین.

هەندێک لەو جل و بەرگانەی باشتر وایە فڕێیان بدەیت:
*جلو بەرگەکانی سەردەمی قۆناخی ئامادەییت
*جلو بەرگە زۆر تەسک وکراوەکانت
*هەرشتێک کە زیاد لە پێوسیت کراوەبێت، یان بە فۆرمی جەستەت گونجاو نەبێت

ئەگەر لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵدایت پێوسیتە ئەم چەند خاڵە پەیڕەو بکەیت بۆ شێوازی جلو بەرگەکەت:
کاتێک دەگەیتە تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵی،یەسکەر وابیرمەکەوە تەمەنێکی زۆرت هەیە،هێشتا دەتوانیت ئەو ستایلانە هەڵبژیریت و لەبەری بکەیت کە بەلاتەوە جوانن و چێژ لە لەبەرکردنیان وەرەگریت.

لەم تەمەندا دەتوانیت جلی کەمێک فراوان بپۆشیت،وە ڕەنگە کراوەکان یارمەتی دەرت دەبێت لە دەرکەوتنت بە شێوازێک لەگەڵ تەمەنت بگونجێت.

سود وەرگرە لە بەرگردوەکەت؛لەم تەمەنەدا بۆ ئەوەی کە جل بەرگەکەت دیزاینێکی تایبەت بەخۆت و قیاسی تایبەت بەخۆت وگونجاو لەبەرکە،دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت سوود لە بەرگردووی گونجاو وەرگریت.

لەبیرت بێت ئەم یاساینە یاسای قورس ونەگۆڕ نین،تەنها یارمەتیدەرێکن بۆ باشتر ڕیک ختنی جل وبەرگەکەت لەگەڵ تەمەنەکتدا،دەتوانیت هەر بەو جۆرەی دەتەویت بپۆشیت،وە سوود لەم چەند خاڵە وەربگریت بۆ جوانتر دەرکەوتنت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.