نوسه‌رى كتێبه‌كه رێبوار ئه‌وڕه‌حمان هه‌وڵیداوه له‌رێگه‌ى ئه‌زمونى كارى میدیایى و رۆژنامه‌وانیى خۆى تیشكێك بخاته‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانى كارى ڕۆژنامه‌نوسیى له‌بواره‌كانى چاپكراو و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به‌تایبه‌تیش كاتێك نوسه‌ر به‌رپرسیارێتیى هه‌بوه وه‌ك لێپرسراوى ناوه‌ندى هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانى كه‌ناڵێكى گه‌وره‌ى وه‌ك ئێن ئاڕتى كه چۆن ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى ده‌ستكه‌وتنى وێنه‌و گرته‌ى ڤیدیۆیى ئه‌و ڕووداوانه بونه‌ته‌وه كه ئه‌وان له‌كاتى كاركردندا تیشكیان خسته‌وه‌ته سه‌ر.
نوسه‌ر به‌پێى ئه‌زمونى خۆى باسى له‌وه كردوه كه ئه‌و وێنه‌و گرته ڤیدیۆیى و ده‌نگانه‌ى له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه, ده‌كرێت هه‌ندێكیان ببنه سه‌رچاوه‌ى باش و به‌شێكیشیان ببنه چه‌كێكى تر‌و له‌نێو ئه‌و فه‌وزا سیاسی و ئیداریه‌ى كوردستان, وه‌ك چه‌كێك دژى نه‌یاره سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌كاربهێنرێن.
نوسه‌ر ده‌ڵێ به‌شاهیدى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى و ئه‌وانه‌ى كارى له‌گه‌ڵ كردون, هه‌میشه وردبینى كاركردنى خستوه‌ته پێش هه‌موو شتێكى تره‌وه.
هه‌ر بۆیه به‌شێك له‌ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌پێناو زوو دابه‌زینى هه‌واڵ و گرته‌و وێنه‌كان, هه‌ڵپه‌ده‌كه‌ن و وێنه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كان, بێ هیچ به‌دوادواچون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك داده‌به‌زێنن, ئه‌وه‌ش گرفت و كێشه‌ى یاسایى لێده‌كه‌وێته‌وه.
نوسه‌ر رێبوار ئه‌وڕه‌حمان له‌پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا ڕه‌خنه له‌كه‌ناڵ و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌گرێت و ده‌ڵێ كه‌میان هه‌یه وۆركشۆپ و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد رێكبخه‌ن بۆ ڕۆژنامه‌نوس و كارمه‌نده‌كانیان و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بكه‌ن به زانیارى و زانستى نوێ له‌بواره جیاكانى میدیا.
نوسه‌ر له‌كتێبه‌كه‌یدا هه‌وڵیداوه ڕۆژنامه‌نوس به‌و میكانیزم و ئامرازانه ئاشنا بكات كه‌ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌وێنه‌یه‌ك یاخود گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بكات كاتێك له‌سۆشیال میدیا بڵاوده‌كرێنه‌وه, تا بتوانرێت به‌وردیى‌و ڕاسترین زانیارى بگه‌یه‌نرێته وه‌رگران.
له‌م كتێبه‌دا زانیاریه‌كان و وشه‌كان به‌زمانێكى ساده نوسراون و هه‌وڵدراوه له‌به‌كارهێنانى ئه‌و زاراوانه‌ى په‌یوه‌ست به‌سایت و بزوێنه‌ره‌كانه, ئه‌و وشانه به‌كاربهێنرێن كه‌له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر باوه‌و ئاسانن له‌سه‌ر زمانى خه‌ڵك.
هه‌روه‌ك نوسه‌ر پۆزشى هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ناوى هه‌ندێك ده‌زگاو ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێناوه له‌كتێبه‌كه‌یدا, مه‌به‌ست شكاندن و سوكایه‌تیى نه‌بوه, به‌ڵكو ئامانج لێى خستنه‌ڕووى تێپه‌ڕبونى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك بوه له‌نێو ئه‌و ده‌زگاو ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنانه‌ى هه‌ڵه تیایاندا تێپه‌ڕیوه‌و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر وه‌رگر دروستكردووه.
(گومان لەچاو)
كتيَبيَكى گرنگ بۆنرۆژنامەنووسان
نووسین و ئامادەکردنی: رێبوار ئەورەحمان
یەکەمین کتێب لەبواری لێکۆڵینەوە لە وێنە و ڤیدیۆی دروستکراو
بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق تا نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکرێت بەغدا پارەی مووچە رەوانە ناکات؛ زیاتر لە 24 کاتژمێرە بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان راگیراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان رێککەوتنی کرد.
بەپێی دەقی ئەو رێککەوتنە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، تا وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا سۆمۆ وەرگرتنی نەوت لە بەندەری جەیهان پشت‌راست نەکەنەوە، وەزارەتی دارایی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
بەپێی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، 230 هەزاری بداتە بەغدا و 50 هەزاریشی لە ناوخۆدا بەکاربهینێتەوە.
ناردنی پارەی مووچە بە مەرجی رادەستکردنی نەوت لە کاتێکدایە زیاتر لە 24 کاتژمێرە بەهۆی هێرشی درۆنییەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان رایگراوە.
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان - ئەپیکور لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا رایانگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی لەدەستداوە.
ئەگەرچی هەولێر و بەغدا رێککەوتنیان کردووە، بەڵام ناو بەناو هێرشی دۆرنییەکان دەست پێدەکەنەوە و کێڵە نەوتییەکان بە ئامانج دەگرن دیار نیە درۆنەکان رێگە بە دەستپێکردنەوەی نەوت دەدەن یاخود هێرش دەکەنەوە.
هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا کۆتایی بە هێرشی درۆنەکان بهێنێت، چونکە ئەو هێرشانە وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان دەبینران تا نەرمی بۆ رێککەوتن بنوینێت و نەوتەکەی رادەست بکات.