زۆربەی ئەو شتانەی كە لەبارەی ناوەوەی هەسارەی سوورەوە دەیزانین، لە سێ بەردی بۆشایی ئاسمانەوە هاتووە كە لەسەر هەسارەكەمان نیشتەوە دوای ئەوەی بەهۆی كاریگەرییەوە لە مەریخ تەقێنرانەوە، بەڵام شیكارییە نوێیەكان دەریدەخەن كە پێكهاتەی كیمیایی ناوەوەی مەریخ بە شێوەیەكی بەرچاو لە نەیزەكەكانەوە هاتووە، وە ئاماژە بەوەدەكات كە مەریخ توخمە هەڵاوساوەكانی هایدرۆجین و ئۆكسجینی لەم پێكدادانانە وەرگرتووە.
پێشتر وا بیردەكرایەوە كە لە هەورێكی گەورەی گازیەوە هاتوون كە پێی دەوترێت تەمومژاوی خۆریان نێبولا (nebula)
پسپۆڕان شیكارییان بۆ نمونەی نەیزەكی چاسینی كردووە كە ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بەر زەوی كەوتووە ،لەوانە نەیزەكی چاسینگی كە لە ساڵی ١٨١٥ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا كەوتە خوارەوە و دوو نەیزەكی دیكەش كە بە شێرگۆتی و نەخلا ناسراون.
شیكارییەكە دەریدەخات كە پێكهاتەی كیمیایی ناوەوەی مەریخ تا ڕادەیەكی زۆر لە پێكدادانی نەیزەكەكانەوە هاتووە، نەك لە هەورێكی زەبەلاحی گازیەوە كە پێی دەوترێت تەمەهەوری خۆر وەك پێشتر بیری لێدەكرایەوە.
ئەمەش دژایەتی بیركردنەوەی ئێستا دەكات كە چۆن هەسارە بەردینەكانی وەك زەوی و مەریخ توخمە هەڵاوساوەكانی وەك هایدرۆجین، كاربۆن، ئۆكسجین، نایترۆجین و گازە بەرزەكان بەدەست دەهێنن لەگەڵ دروستبوونیان.
ئەمەش بەهۆی ئەوەوە دێت كە مەریخ جێگەی سەرنجی تایبەتە چونكە بە شێوەیەكی تاڕادەیەك خێرا دروست بووە — لە نزیكەی ٤ ملیۆن ساڵدا دوای لەدایكبوونی كۆمەڵەی خۆر ڕەق بوو، لە كاتێكدا زەوی ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵی خایاند بۆ دروستبوون.
مەریخ چوارەم هەسارەیە لە خۆرەوە، جیهانێكی تۆزاوی و سارد و بیابانی 'نزیك لە مردن'ی هەیە كە بەرگەهەوایەكی زۆر تەنكە.
هەروەها مەریخ هەسارەیەكی دینامیكییە كە وەرزەكان و سەهۆڵی جەمسەرەكان و كانیۆن و گڕكانە لەناوچوونەكانی تێدایە، ئەویش بەڵگەیە بۆ چالاك بوونی لەرابردوودا.
یەكێكە لەو هەسارانەی كە زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە لە كۆمەڵەی خۆردا و تاكە هەسارەیە كە مرۆڤ پشكنینی تێدا ئەنجامداوە.
ڕۆژێك لەسەر مەریخ كەمێك زیاتر لە ٢٤ كاتژمێری دەوێت و ساڵێك ٦٨٧ ڕۆژی زەوییە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.