ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەك تێپەڕی، ئەو هونەرمەندەی هەزاران كەس ئێستاش ئاواز و گۆرانیەكانی دەڵێنەوە.
كاتێك باس لە هونەری میوزیك و گۆرانیی كوردی دەكرێت، یەكێك لە ئەستێرە هەرە درەوشاوەكانی، حەسەن زیرەكە، كە ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەدا تێپەڕی.
حەسەن زیرەك لە 29ـی تشرینی دووەمی 1921 لە دایكبووە، دوو بۆچوونی جیاواز لەبارەی زێدی ئەو هونەرمەندە هەن، یەكێكیان بۆ بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی دەگەڕێننەوە، ئەوی دیكەشیان بۆ گوندی هەرمێلەی سەقز. جگە لە گۆرانیی وتن، حەسەن زیرەك تێكست و ئاوازی بۆ گۆرانیەكانیشی داناوە، بەهۆی دەنگە خۆش و هونەرە بەرزەكەیەوە، لە هەرچوار پارچەی كوردستان ناسراوە، بەتایبەتیش لە رۆژهەڵات و باشووری كوردستان.
ئەو هونەرمەندە لە تەمەنی منداڵییەوە گۆرانی وتووە و بەهۆی ئەوەی لێهاتوو بووە، بە زیرەك ناسراوە، بەهۆی رووداوێكەوە رووی كردووەتە باشووری كوردستان، لە 1953 دەچێتە بەغدا و هونەرمەند عەلی مەردان دەبینێت، بۆ یەكەمجار دەنگی لە رادیۆی بەغدا تۆمار دەكرێت، دواتر چەندین بەرهەمی دیكەی لەو رادیۆیە تۆماركردووە و ئەوەش هۆكارێكی دیكەی بەنێوبانگبوونی بووە.
هونەرمەند حەسەن زیرەك لە 1958 گەڕاوەتە ئێران و لە رادیۆی تاران، كرماشان و تەورێز گۆرانی وتووە، هەر لەو ساڵەدا، میدیا زەندی، میدیاكاری كورد دەناسێت و ژیانی هاوسەری لەگەڵدا پێكدەهێنێت و دوو منداڵیان دەبێت.
زیرەك شیعری بەشێك لە شاعیرانی كوردی لە بەرهەمەكانیدا بەكارهێناوە، لەوانە نالی، وەفایی، پیرەمێرد، هێمن، سەید كامیل ئیمامی، كوردی و هەردی.
لە بەرهەمە بەناوبانگەكانی ئەو هونەرمەندە، "نەورۆز"، "وەك قومری"، "كەتانە"، "هەی نار"، "كرماشان شاری شیرینم"، "ئەمان دكتۆر" و "ئەسمەر" ن.
حەسەن زیرەك لەگەڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندان گۆرانی وتووە، یەكێك لەوانە فاتیمە زەڕگەری، گۆرانیبێژی ئازەری بووە و پێكەوە گۆرانیی "بێ دكتۆر"یان تۆماركردووە.
لە دوای كۆچی دوایی حەسەن زیرەك لە 26 حوزەیرانی 1972 و بە خاكسپاردنی لە بۆكان، ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان بەرهەمەكانیان وتووەتەوە، بەشێكیش لاسایی دەنگی دەكەنەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.