زانست

بۆ یەكەم جار ناسا لە ئوسترالیاوە كەشتی ئاسمانی ڕەوانەی بۆشایی دەكات

Mic
2022-06-27

ڕۆژی دووشەمە ناسا یەكەم كەشتی ئاسمانی خۆی لە ئوسترالیاوە ڕەوانەی بۆشای ئاسمانكرد،ناسا دەڵێت ئەم كەشتیە ئاسمانیە ڕێگە بە توێژینەوەكانی فیزیایی ئەستێرەناسی دەدات كە تەنها دەتوانرێت لە نیوەگۆی باشوردا ئەنجام بدرێت.
ڕەوانەكردنی ئەم موشەكەی ناسا یەكەم جار بوو لە ئوسترالیادا لەماوەی ٢٥ ساڵدا، موشەكەكە یەكەم موشەكە لە سێ موشەكەكی ناسا كە لە ڕێڕەوی ناوەندی ئاسمانی تازە دروستكراوی ئارنهیم لە لێواری خاكی باكوور ڕەوانەكراوە.
دریژی موشەكەكە ١٣ مەترە، هەروەها ئەو زانیاریانەی لەو موشەكەوە كۆكراونەتەوە بە وتەی زانایان لە ئاژانسی ناسا هاوكاردەبن بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو ئەستیرانەی كە ٤٣٠ ملیۆن ساڵی ڕووناكی لیمانەوە دوورە.
هەروەها زانایان هیواخوازن كە بتوانێت یارمەتییان بدات لە لیكۆڵینەوە لە كاریگەری ڕووناكی ئەستێرەیەك لەسەر توانای نیشتەجیبوونی هەسارە نزیكەكان.
تەماشاكەرانی مووشكەكە ئاماژەیان بەوەداوە ماوەی سەرنجدانی موشەكەكە پێش ئەوەی لەچاو ونبێت ١٠ چركەی خایاندووە،مووشەكەكە دوای ١٥ خولەكی پلان بۆ داڕێژراو كەوتەوە سەرزەوی.
ئەمە یەكەمجارە ناسا لەڕێگەی وڵاتێكی دیكەوە جگە لە ئەمریكا كەشتی ئاسمانی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.