ژیان

مارمێلكە خەریكە پەیوەندیەكانی میسر و ئیسرائیل تێكدەدات

Mic
2022-10-02

بڵاوبوونەوەی جۆرە مارمیلكەیەكی میسری لەناوچە نیشتەجێبوونەكانی ئیسرائیل كە هاوسنوری میسرن خەریكە پەیوەندیەكانی ئەو دوو وڵاتە تێكدەدات، هەرچەندە میسر رایگەیاندووە كە ئەوجۆرە مارمێلكەیە چەندین ساڵە لەوڵاتەكەیان دەژی و كێشەی نییە بەڵام ئیسرائیلیەكان بە مەترسی ناودەبەن.
بڵاوبوونەوەی مارمێلکەی میسری لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل کە هاوسنوورن لەگەڵ ئەو وڵاتە، ئیسرائیلییەکانی نیگەرانکردووە،  هۆشداری دەدرێت لەوەی ئەو مارمێلکەیە کە چۆلەکەش دەخوات، هاوسەنگیی ژینگەیی لە ئیسرائیل تێکبدات، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی میسر رەتیدەکاتەوە مەترسییەکانی مارمێلکەکان مەترسی بن و دەڵێت: لە کۆنەوە مارمێلکەکە لە میسر دەژی و کێشە نەبووە.
لە دوایین هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ لەناوبردنی مارمێلکەکە، دەستەی سرووشت و پارکەکانی حکومەتی ئیسرائیل داوای یارمەتی لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی باشووری وڵاتەکە دەکات بۆ ئەوەی شوێنی بڵاوبوونەوەی ئەو مارمێلکەیە بدۆزنەوە.
مەترسییەکان لەو مارمێلکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆر دڕندەیە و لە قەبارەدا گەورەترە و هەموو شتێک دەخوات و خێرا زاوزێ دەکات و هەموو خشۆکەکانی دیکە و مێرووەکان و هەرچییەک لە خۆی بچووکتر و هەندێکجار گەورەتریش بێت دەخوات.
بەوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، مارمێلکەی میسری  دوور نییە لە ئایندەدا ببێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە، رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە: جەنگ لە دژی دووژمنەکان بۆ ئیسرائیل تەنیا پسپۆڕیی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نییە، وەکو ئاماژەیەک بۆ ترسناکیی مارمێلکەکە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.