ژیان

چۆن بەسەر نەخۆشی جوڵەدا زاڵ دەبیت؟ ئەو نەخۆشییەی زۆربەی گەشتیارەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن

Mic
2023-10-30

نەخۆشی جوڵە یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان لەکاتی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەر، کەشتی، یان تەنانەت فڕۆکە روودەدات ،نەخۆشی جوڵە بەهۆی ناتەبایی نێوان جوڵە و هەستکردن بەوەوە دروست دەبێت، لەوانەیە مرۆڤ لە ئەنجامی هەستکردن بە جووڵە بەبێ بینینی، یان بینینی جوڵە بەڵام هەستی پێنەکردنی، یان نەگونجان لەگەڵ هەستی جوڵە و بینینی، تووشی ببێت.

لە هەر ١٠ کەسێک ٣ کەس تووشی نیشانە توندەکانی نەخۆشی جووڵە دەبن، دیارترینیان:

📌زیادبوونی دەردانی لیک
📌ماندوێتی
📌کاڵبوونەوەی بینین
📌سەرگێژخواردن
📌هێڵنج ڕشانەوە
📌ئارەق کردنەوەی سارد
بەگوێرەی سەنتەری سەفەر و پزیشکی گەرمی ئەڵمانی، نەخۆشی جوڵە بەهۆی ناکۆکی نێوان هەستە هەستیارە جیاوازەکانەوە ڕوودەدات، ئاماژە بەوەدەکات کە هەندێک هۆکار ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی جووڵە زیاد دەکەن، وەک نەخۆشییەکانی وەک شەقیقە و تێکچوونی ناوەوەی گوێ (نەخۆشی مێنیێر)، دووگیانی، سوڕی مانگانە و ترس و دڵەڕاوکێ لە فڕین.

دەتوانرێت بە گرتنەبەری هەندێک ڕێوشوێن مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی جوڵەدا بکرێت، وەک:

📌سەیرکردنی ئاسۆ
📌لەسەر پشت پاڵ بکەوە
📌چاو داخستن
📌دوورکەوتنەوە لە هەندێک چالاکیی وەک خوێندنەوە و بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێتەکان
📌چای زەنجەفیل بخۆرەوە
📌پارچەیەک ڕەگی زەنجەبیلی تازە بجوێت
📌لە حاڵەتە توندەکاندا دەتوانرێت دەرمان بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی جووڵە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.