گەورەترین پەشیمانی كە كەسێك لە داهاتو هەیبێت ئەوەیە،
"ئەو ژیانە نەژیا كە دەیویست، بەڵكو دەیویست لە ئاستی چاوەڕوانی كەسانی
دیكەدا بێت"، ئەمەش بەهۆی زۆر بیركردنەوەی لە كەسانی دیكە، گومانی لە
تواناكانی خۆی بۆ دروستدەبێت.
ماڵپەڕی tracking happiness سێ هۆكاری بڵاوكردوەتەوە كە
وایكردوە بەردەوام گومانت هەبێت لە خۆت:
1. كەمیی متمانە بەخۆبون
ئەو كەسانەی متمانەیان بە خۆیان نییە، بەردەوام پێیان وایە
تواناكانیان لە ئاستی پێویستدا نییە، دەكرێت هۆكاری كەمیی متمانە بەخۆبون پەیوەندی
بە شێوازی پەروەردە، پەیوەندی ژەهراوی، ئەزمونی ژیان؛ وەكو بونی روداوێكی ناخۆش،
یان دۆخی جەستەیی و دەرونی بێت.
2. ئەزمونی ناخۆشی رابردوو
كاتێك لە رابردو ئەزمونێكی ناخۆشت هەبوە، وادەكات بەردەوام
هەست بكەیت تواناكانت لە ئاستی پێویستیدا نین، دەكرێت كەسێك رەخنەی لێگرتبیت،
یاخود هەڵەیەكت كردبێت، بەڵام دەبێت بزانیت هەموان ئەزمونی ناخۆش تێدەپەڕێنن،
ئەنجامدانی هەڵەیەك لە رابردو واتای ئەوە نییە كەسێكی بێ توانا بیت.
3. ترس لە شكست
هەموان ئەم ئەزمونەیان كردوە، بەڵام لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی
دیكە ترسەكە زیاد یان كەم دەكات، زۆركات بەهۆی ئەم ترسە زۆر دەرفەتی گرنگی ژیانیان
لەدەست دەدەن، بەڵام گرنگە بزانن، لە داهاتودا پەشیمان دەبنەوە لەوەی كە هەوڵیان
نەداوە بۆی، نەك ئەوەی هەوڵیان داوە.
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە تۆمەتی هەڵبەستن و مامەڵەکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرمانی عێراق دەرکرد.
دادگای لێكۆڵینهوهی ههولێر لە نوسراوێکدا سهرجهم هێزه ئهمنییهكان و لایهنی پهیوهندیدار ئاگادار کردوەتەوە، "لهههر شوێنێك ئهحمهد حاجی ڕهشید، ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی دادگهریتان بینی دهستگیری بكهن، چونكه له دادگا سكاڵای لهسهر تۆمار كراوه و فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه".
فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی ڕادەست بکات.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە پێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە، ئەوەیش دوای ئەوەی کەناڵی "عەهد " لە زاری ئەحمەد حاجی رەشیدەوە بڵایکردەوە،" هەندێک لایەنی کوردی خزمەتێکی گەورەیان پێشکەشی ئیسرایل کردووە و ئاسانکارییان بۆ ناردنی 10 هەزار درۆن بۆ خاکی ئێران کردووە".
لە ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتوە"هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامیو دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".
دوای دهرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، ئهحمهدی حاجی رهشید لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە"کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردووەتەوە، دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو و ئاگادارکردنەوەیان، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم"، هەر بۆیە داوای لێبووردنیان کردووه، دوو سەرنووسەری کەناڵەکەیان لەکار دورخستووەتەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتهواوی گرووپی تیلیگرام و سۆشیال میدیاكانیان سڕییەوە.