توێژەرانی ئەمریکی
هەستەوەرێکیان دیزاین کردووە بۆ پێوانەکردنی شەکری خوێن (گلوکۆز) بە کاتژمێری دەست
بۆ خوێندنەوەی ئەنجامەکانی.
لە مێژوودا، یەکەم
سیستەمی گلوکۆزی خۆ چاودێری کە لە ساڵی ١٩٧٠ دروستکرا، کێشی ٣ پاوند (نزیکەی ١٤٥٠
گرام) بوو، سەرەتا تەنها بۆ نووسینگەی پزیشکان داڕێژرابوو و پێویستی بە دڵۆپێکی زۆری
خوێن هەبوو بۆ خوێندنەوەی.
چاودێریکردنی شەکری
خوێن بۆ تووشبووانی شەکرە زۆر گرنگە، چونکە وایان لێدەکات ڕێژەی شەکری خوێنیان هەڵسەنگێنن
و ئایا پێویستی بە گۆڕینی بڕی خۆراک، ژەمی دەرمان، یان ژەمی ئەنسۆلین هەیە یان نا.
لە ئێستادا - زیاتر
لە 50 ساڵ دوای ئەو ئامێرە کۆنە - توێژەرانی زانکۆکە سەرقاڵی دیزاینکردنی ئامێرێکی
چاودێریکردنی گلوکۆزن کە هێندە بچووکە قەبارەکەی بەقەد دەنکە برنجێکە.
پرۆفیسۆر دکتۆر
جیرارد کۆتێ وتی: ئامێرەکانی چاودێریکردنی گلوکۆز بە شێوەیەکی بازرگانی بەردەستن،
بەڵام زۆربەیان پێویستیان بە دەرزییەک هەیە لە پێستدا کە بە پەچەیەکەوە لەسەر قۆڵ
بەستراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"یەک ئامێر هەیە کە دەتوانرێت بە تەواوی بچێنرێت، بەڵام زۆر گەورەترە لە ئامێرەکەمان
و پێویستی بە پزیشکێک هەیە بۆ ئەوەی بە نەشتەرگەری لە ڕێگەی بڕینێکەوە بیچێنێت".
ئامێرە نوێیەکە
کە لەلایەن کۆتێ و تیمەکەیەوە پەرەی پێدراوە، کە تێیدا هەستەوەرەکە دەخرێتە ژێر پێستەوە
و بە بەکارهێنانی ڕووناکی ئامێرێکی هاوشێوەی کاتژمێر شیکاری دەکرێت بۆ دیاریکردنی
چڕیی گلوکۆز، سیگناڵەکە دەنێردرێ بۆ مۆبایل و نەخۆش دەتوانێت ئەنجامەکانی لەگەڵ پزیشکدا
بەشی بکات.
قبوڵکردنی هەستەوەرەکە
لەلایەن جەستەوە تەحەدایەکی گرنگە، بۆیە دکتۆر مێلیسا گرۆنلان، و پرۆفیسۆری ئەندازیاری
چارڵز ئێچ و بێتی بارکلی، کار لەسەر داپۆشینی هەستەوەرەکە دەکەن لەناو پەردەیەکدا
کە زیاتر قبوڵکراو بێت بۆ جەستە.
مێلیسا گرۆنلان
دەڵێت: "کاتێک شتێک دەچێنیت، جەستە بیردەکاتەوە، 'ئەمە هی ئێرە نییە'، هەوڵدەدات
دەریبکات، کاتێک ئەوە ڕوودەدات، ئەو هەستەوەرە ناتوانێت کاربکات، چونکە گلوکۆزەکە
ناچێتە ژوورەوە" پەردەکەمان هایدرۆجیلە، هاوشێوەی ئەو مادەیەی کە لە عەدەسەی
کۆنتاکتدا بەکاردێت، بەڵام هایدرۆجیلێکی تایبەتە کە وەڵامی گەرمی دەداتەوە.”
پێکهاتەی هەستەوەرەکە
ڕێگەی پێدەدات لە جەستەدا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی خانە و پڕۆتینەکانی پێوە بلکێن.
ئەم ئامێرە تا چەند
دەخایەنێت؟
تا ئێستا ئامێرەکە
لە قۆناغی تاقیکاریدایە و توێژەران وردەکارییەکانی تەمەنی ڕەفەکردنی بڵاونەکردۆتەوە.
ئایا پێویستی بە
نەشتەرگەری هەیە؟
بەگوتەی ئەو توێژەرانە،
هەستەوەرەکە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بەڵکو بە دەرزییە، واتە پزیشک بە دەرزی لە
ژێر پێستدا بە مۆنیتەری گلوکۆزی دەرزی لێدەدات.
ئایا ئامێرەکە پەسەند
کراوە و خراوەتە بازاڕەوە؟
نەخێر، ئامێرەکە
هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە.
جێگای سەرنجە نەخۆشی
شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاتێک ڕوودەدات کە پەنکریاس توانای بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی
بە ڕێژەیەکی پێویست نەبێت، یان کاتێک جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ئەنسۆلینە
بەکاربهێنێت کە بەرهەمی دەهێنێت.
ئەنسۆلین هۆرمۆنێکە
کە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا کۆنتڕۆڵ دەکات، بەرزبوونەوەی گلوکۆزی خوێن دەرئەنجامێکی
باوی کەموکوڕی لە کۆنترۆڵکردنی شەکر لە خوێندا و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی زیانێکی
گەورە بە زۆرێک لە سیستەمەکانی لەش بەتایبەت دەمارەکان و بۆرییەکانی خوێن، بەپێی ڕاپۆرتی
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
بەرزبوونەوەی
ئاستی گلوکۆزی خوێن دەبێتە هۆی نزیکەی 20%ی مردنەکان کە لە ئەنجامی نەخۆشییەکانی دڵ
و خوێنبەرەکانەوە ڕوودەدەن.
ڕێکلام
لە نێوان ساڵانی
٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٩ ڕێژەی مردن بە نەخۆشی شەکرە بە ڕێژەی ٣% زیادی کردووە، ڕێژەی مردن بەهۆی
نەخۆشی شەکرە لە وڵاتانی داهاتی مامناوەند بە ڕێژەی ١٣% زیادی کردووە.
لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە نرخی فەرمی دەست پێدەکات و هەر گەشتیارێک سێ هەزار دۆلاری بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت.
بانكی بازرگانی عێراقی TBI بڵاوی کردووەتەوە، دوو بنکەی فرۆشتنی دۆلار لە هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەینەوە، تێیدا خزمەتگوزاری پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پێشکەش دەکەن، بەڵام پێویستە پێشوەختە هەر گەشتیارێک پارەی دیناری بە شێوەی کاش لە یەکێک لە بانک و لقەکانی بانکی بازرگانی عێراقی لە پارێزگاکانی موسڵ، هەولێر، سلێمانی، دهۆک دابنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکانی پێدانی دۆلار لە سبەی یەکشەممە بەرواری لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بەکار دەبن، بە شێوەی حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.