ژیان

نیشانەکانی پانیک چییە؟ حاڵـەتی تۆقین

Mic
2024-01-28

هێرشی توندی "پانیک" بەمردنی نزیک زۆر جار ناسراوە.

هێرشی پانیک دەتوانێت پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دیکەوە هەبێت، لەوانە خەمۆکی، ئاگۆرافۆبیا، یان نەخۆشییەکانی تری دڵەڕاوکێ.
گـــرنگــترین نــیشــانەکــانی پانیــک:

📌بۆدەست نیشانکردن دەبێت لانی کەم چوار لەم نیشانانەی خوارەی تێدابێت
١.خێرای دڵ و دڵەکوتێی زۆر .
۲.ئارەق کردنی زۆر.
۳.لەرزینی جەستە.
٤.تەنگەنەفەسی هەست کردن بەخنکان.
٥.دڵ تێکەڵهاتن .
٦.سڕبوون
۷.ئازاری سنگ .
٨.سەرگێژ خواردن.
۹.سەرئێشە.
۱۰.بێتاقەتی و مێرولەکردنی دەست و قاچ .
۱۱.ترس لەلەدەستدانی هاوسەنگی لەش.
۱۲.ترس لەمردن.

📌چارەسەر:
- سەردانی پسپۆڕی تایبەت(پزیشکی دەروونی ـ دکتۆری دەروونی ).
- زۆر گرنگە تەشخیص بەدرووستی بکرێت.
- هەرگیز بۆماوەی زیاتر لەکاتژمێرێک لەجێگەیەک بەتەنها مەمێنەرەوە.
- دەرمانی دژی خەمۆکی کەلەژێر ڕێنمایی پسپۆڕ دەدرێت بەکەسەکەبەڕێگری لەگەڕاندنەوەی سیرۆتۆنین وەک پارۆکستین.
-دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ.
-چارەسەری هزری ڕەفتاری .
-هەندێ ڕاهێنان تیبەت بەخاوکردنەوە.

ئیدریس نوری

More News

Most Popular

ژیان

لە دایکبووانی ئەم بورجانە زیاتر ئارەزووی شیرینی دەکەن

Mic
2024-02-22

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " الیوم سابع" دا دیارترین ئەو بورجانەی دەست نیشانکردووە، ئەوانیش:
١. بورجی شێر: بە سروشتی ڕۆمانسی و هەڵبژاردنی باشی دیاری ناسراون، بەهۆی مەیلی زۆریان بۆ خواردنی شیرینی ئارەزووی ئەوە دەکەن لە بۆنە تایبەتەکانیدا شیرینی پێشکەش بکرێت.
٢. بورجی قرژاڵ: هەستێکی بەهێزی هەیە، بە خۆشەویستییەوە دەروانێتە ژیان، حەزی لە ئاڵوگۆڕکردنی دیارییە، ئارەزووی وەرگرتنی شوکولاتەی هەیە وەک دیاری.
٣. بورجی گا: ئارەزوویەکی زۆری بۆ خواردن هەیە بە تایبەت شیرینی چێژ وەردەگرێت لە خواردنی شیرینی.
٤. بورجی تەرازوو: هەست بە دڵخۆشی و وزەیەکی زۆر دەکات لە کاتی خواردنی شیرینی هەروەها پێی وایە شوکولاتە یەکێکە لە باشترین شتەکان بۆ ئەوەی وەک دیاری بیبەخشێتە کەسێک.