ژیان

یەک لە سەیرترین تەکنەلۆجیای جیهان

Mic
2024-02-08

مۆدێلی 360 لە زنجیرەی قەرەوێڵەی کۆمپانیای دۆشەکی اسلیپ نامبر(Sleep Number) دەتوانێت خەوتنت ئارامتر و ئاسوودەتر بکات.
دەتوانیت ڕێکخستنەکانی ئەم جێگایە بەپێی ئارەزووەکانت بگۆڕیت بۆ ئەوەی شێوازی خەوتنت تۆمار بکات و پێشنیاری تایبەت پێشکەش بکات بۆ باشترکردنی کوالێتی خەوتنت، ئەم جێگایە بە درێژایی شەو بە تێکەڵەیەک لە هەستەوەرەکان و ئەلگۆریتمەکانی جیاواز دۆخی خەوتن و لێدانی دڵ و شێوازی هەناسەدانت تۆمار دەکات و پشکنین دەکات، بەم شێوەیە ڕەقبوون و بەرزی و پلەی گەرمی دۆشەکەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی ئەزموونی خەوتنت باشتر بێت.

هەروەها بە بژاردەی “Foot Warming” دەتوانیت پێیەکانت گەرم و ئاسوودەیی بهێڵیتەوە، هەروەها بە بژاردەی “Smart Alarm” دەتوانیت لە باشترین کاتدا بە پشتبەستن بە شێوازی خەوتنت لە خەو هەڵبستیت. جگە لەوەش بژاردەی “دۆزینەوەی پرخه” دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی پرخه کردن بە ڕێکخستنی بەرزی جێگاکە.
ڕەنگە بەکارهێنانی ئەم جێگایە بۆ تۆ ئایدیاڵ بێت، بەڵام دەبێت لە نێوان هەزار بۆ پێنج هەزار دۆلار بۆ مۆدێلە جیاوازەکان خەرج بکەیت، لەکاتێکدا کێشەکانی خەوتن لەوە ئاڵۆزتر دەبن، وە ئەگەر پرسێکی گرنگ لە مێشکتدا بێت، ڕەنگە ڕێکخستنی پلەی گەرمی جێگاکە چارەسەری تۆ نەبێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.