لە بابەتێکی ماڵپەڕی " الیوم سابع" دا دیارترین ئەو بورجانەی دەست نیشانکردووە، ئەوانیش:
١. بورجی شێر: بە سروشتی ڕۆمانسی و هەڵبژاردنی باشی دیاری ناسراون، بەهۆی مەیلی زۆریان بۆ خواردنی شیرینی ئارەزووی ئەوە دەکەن لە بۆنە تایبەتەکانیدا شیرینی پێشکەش بکرێت.
٢. بورجی قرژاڵ: هەستێکی بەهێزی هەیە، بە خۆشەویستییەوە دەروانێتە ژیان، حەزی لە ئاڵوگۆڕکردنی دیارییە، ئارەزووی وەرگرتنی شوکولاتەی هەیە وەک دیاری.
٣. بورجی گا: ئارەزوویەکی زۆری بۆ خواردن هەیە بە تایبەت شیرینی چێژ وەردەگرێت لە خواردنی شیرینی.
٤. بورجی تەرازوو: هەست بە دڵخۆشی و وزەیەکی زۆر دەکات لە کاتی خواردنی شیرینی هەروەها پێی وایە شوکولاتە یەکێکە لە باشترین شتەکان بۆ ئەوەی وەک دیاری بیبەخشێتە کەسێک.
وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، وەزارەتەکەمان پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە وادەی خۆیدا و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.
ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدا دێت، کە چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، ئەگەر نرخی نەوت روو لە دابەزین بکات، حکومەتی عێراق توانای دابینکردنی مووچەی نابێت.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی بەم دواییە لەلایەن هەندێك لە كەسایەتییەكانەوە باسكراوە، سەبارەت بەوەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لە مانگەكانی ئایندەدا توانای دابەشكردنی مووچەیان نابێت، بەتەواوی دوورە لە راستیییەوە. دەڵێت: وەزیری دارایی لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە.
هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیایی لەبارەی زامنکردنی مووچە و دەرماڵەی وەزارەتی کارەبا دەدات.