ژیان

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە

Mic
2024-10-20

دەشڵێت، سبەی دووشەممە، ئاسمان زۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوى ئەمڕۆ، بەڕێژەی (2- 3) پلە نزمتردەبێتەوە.
 
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

تەندروستی

ئەم خۆراکانە پێویستە زیاتر بخورێت لە وەرزی پایز و زستاندا

Mic
2024-11-06

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:
١. میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.
٣. پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.
٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٥. هەنگوینی سروشتی.
٦. زەنجەفیل، : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٧. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٨. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.
٩. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.
١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١١. چەرەساتوەک گوێز ، بادەم ، ناوکە کولەکە ، گازۆ.
١٢. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
١٣. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.