هند عەبدولحەلیم، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام گرتەیەکى تایبەتى خۆى بڵاوکردوەتەوە و تێیدا باس لە دۆخى تەندروستى دەکات و دەڵێت: بەهۆى ئەوەى دەرزى لاوازکردنى بەکارهێناوە بۆ ماوەى پێنج هەفتە؛ دۆخى تەندروستى تێکچوە و گەدەى توشى ئیفلیجبونى کاتیی بوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بەهۆى ئەو حاڵەتەى توشى بوە نەیتوانیوە بخوات و بخواتەوە و لەڕێی هەڵواسینى ئاو لەشى لە وشکبونەوە پارێزراوە ئەمە جگە لەو ئازارە زۆرەى لەو ماوەیە دوچارى بوەتەوە.
ئەو هونەرمەندە لە گرتەکەیدا داوا لە هەمو ئەو کەسانە دەکات کە خوازیارن ئەو دەرزیە بەکاربهێنن لەژێر چاودێرى وردى پزیشکدا ئەو کارە بکەن و پێشوەختە پشکنینى تەواوەتى بکەن و دڵنیا ببنەوە کە دەشێت وەریبگرن یاخود نا.
لەماوەکانى رابردودا، چەند جۆرێکى تایبەتى دەرزى بۆ لاوازکردن لە زۆرینەى وڵاتانى جیهان بەکاردەهێنرێت، بەشێک لەو کەسانەش بەکاریدەهێنن پێشتر راوێژ بە پزیشک ناکەن و بەهۆى ئاسان دەستکەوتنەوە خۆیان ئەو کارە لە نۆرینگە و سەنتەرە جوانکارییەکان ئەنجام دەدەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.