ژیان

پیاوێک بە مەبەستی چارەسەری کۆکە چووە لای پزیشک بەڵام تەنێکی نامۆ لە سورێنچکیدا دۆزرایەوە

Mic
2024-02-27

بەگوێرەی راپۆرتەکەی کەناڵی ٣٦٠ی روسی، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بەهۆی کۆکە و سەختی هەناسەدان و هەستکردن بە ئازار لە قوڕگیدا، سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەڵام لە کاتی پشکنینەکاندا پزیشکەکان تۆڕێکی کانزاییان لە شێوەی "تەل" لە سورێنچکیدا دۆزییەوە و نەشتەرگەرییان بۆ کرد و تەلەکەیان لە جەستەی دەرهێنا.
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پیاوەکە نەیتوانیوە روونی بکاتەوە کە چۆن ئەو تەلە گەیشتووەتە گەدەی، لە کاتێکدا تیرەکەی نزیکەی دوو سانتیمەتر بووە، لەکاتی لابردنی ئەم تەنەدا مەترسی ئەوە هەبووە زیان بە دیواری سورێنچکی بگەیەنێت.
لای خۆیەوە تاتیانا شاشکۆڤا، سەرۆکی بەشی دەستنیشانکردنی کلینیکی لەو نەخۆشخانەیەی کە نەشتەرگەری رزگارکردنی ئەو کەسەی تێدا ئەنجامدرا، رایگەیاند "بڕیارماندا بە بەکارهێنانی چەقۆیەک کە بۆ کۆکردنەوەی بایۆپسی بایۆلۆجی بەکارهاتووە، تەلەکە لە سورێنچکی ئەو پیاوە دەربهێنین، نەشتەرگەرییەکەش نیو کاتژمێری خایاند".

More News

Most Popular

هەواڵ

سوپای عێراق ڕێگری لە دروێنەکردنی گەنمی جووتیارانی سنووری کەرکووک دەکات

Mic
2024-04-28

هەموو ساڵێک جوتیارە کوردەکانی سنوری کەرکووک داد و بێدادیانە بەدەست عەرەبی هاوردە و تەنانەت سوپای عێراقیش چونکە رێگرییان لێدەکەن درووێنەی گەنم و جۆکانیان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیارانی سنوری پارێزگای کەرکووک رایانگەیاند کە بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق سوپا رێگری لێکردوون بچن گەنمەکانیان درووێنە بکەن، لەکاتێکدا ئێستا وەرزی درووێنەیە و ئەگەر نەتوانن بی دوورنەوە دوور نییە تووشی سوتان نەبێت.

دوای رووخانی رژێمی سەدام حسین، جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکووک گەڕانەوە سەر ئەو زەویە کشتوکاڵیانەیان کە پێشتر بە بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورە داگیر کرابوون و درابوون بە عەرەبی هاوردە.

بەڵام لەو کاتەوە تائێستا حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق نەیتوانیوە کێشەکە بۆ جوتیاران چارەسەر بکات و بگرە زۆربەی جاریش لایەنگری عەرەبە هاوردەکانی کردوە.

دوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و کەوتنە دەستی کەرکووک بەدەست هێزە عەرەبییەکانەوە، دۆخی جوتیارانی کورد خراپتر بوو، بەوەی کە بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکرێت زەوییەکان چۆڵ بکەن، تەنانەت لەکاتی وەرزی درووێنەشدا گەنم و بەرووبوومەکانیان دەسوتێنرێت.