ژیان

زیرەکی سۆزداریی چییە؟ کێن ئەو کەسانەی ئەم تایبەتمەندییەیان کەمە؟

Mic
2024-02-27

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "سی ئێن بی سی" ، زۆر کەس ناتوانن ئاستی زیرەکی سۆزدارییان دیاری بکەن، بۆیە کۆرتنی وارن پزیشکی دەروونی راهێنراوی زانکۆی هارڤارد حەوت دەستەواژەی خستۆتە روو، ئەگەر کەسێک بەکاریان بهێنێت، ئەوا زیرەکی سۆزداری کەم دەبێتەوە، هەربۆیە پێویستی بەوەیە کار لەسەر ئەم لێهاتووییە بکات.
یەکەم دەستەواژە کە ئاماژەیە بۆ کەمی زیرەکی سۆزداری، بەپێی ئەوەی تۆڕەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەوەیە: "من ناگۆڕێم، هەر ئەوەم کە هەم"، وارن روونی کردەوە کە زیرەکی سۆزداری پەیوەستە بە توانای گۆڕان و گەشەکردن بە تێپەڕبوونی کات.
بەڵکو باشترە بڵێین "پێویستە زیاتر بیر لەوە بکەمەوە کە تۆ دەیڵێیت، دەمەوێت کراوە بم بۆ وەرگرتنی فیدباک و رەخنە تەنانەت کاتێک بیستنی قورسە."
دەستەواژەی دووەم کە پسپۆڕەکە ئاماژەی پێکردووە ئەوەیە: "گرنگ نییە هەستت چۆنە" وارن ئاماژە بەوە دەکات کە بێبایەخکردنی ئاشکرای هەستی کەسانی دیکە و نەبوونی هاوسۆزی بۆ ئەوان نیشانەی کەمی زیرەکی سۆزدارییە.
دەتوانرێت ئەم دەستەواژەیەی خوارەوە بەکاربهێنرێت: "ببورە کە بیستوومە هەست بە ناڕەحەتی دەکەیت ئێستا چۆن یارمەتیت بدەم؟"
وارن روونیشیکردەوە، دەستەواژەی سێیەم کە هەڵگری ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی زیرەکی سۆزداری ئەوەیە "ئەمە خەتای تۆیە من وا هەست دەکەم"، روونیشیکردەوە بەرپرسیارێتی کەسێکی تر نییە کە هەستەکانمان کە هەستەکانمان بۆ چاک بکات، بەڵکو پێویستە خۆمان بۆ خۆمان سنوورەکان دابنێن، یانیش دەتوانیت بڵێیت: "ئێستا هەست بە هەست و سۆزی جیاواز دەکەم، تێڕوانینی من بۆ دۆخەکە ئەوەیە کە".
"تۆ تاکە کەسیت کە هەڵەیت" چوارەم لێدوانە کە وارن روونیکردەوە کە کاتێک فیدباک دەدرێت، شتێکی باش نییە کە بیهێنیتە ئاراوە، چونکە کەسانی زیرەکی سۆزداری هەوڵدەدەن بەدوای هۆکاردا بگەڕێن و لە ئەزموونی ژیانی کەسی بەرامبەر تێبگەن نەک تەنها بە هەڵە لە کارەکانیان دووریان بخەنەوە.
وڵامی ئەم دەستەواژەیە ئەوەیە، دەتوانیت یارمەتیم بدەیت بۆ ئەوەی تێبگەم بۆچی بەم جۆرە هەست دەکەیت؟"
وارن دەڵێت دەستەواژەی پێنجەم کە ئاماژەیە بۆ کەمی زیرەکی سۆزداری بریتییە لە "واز لەو کارە"بیرۆکەیە" بێنە!"، روونی دەکاتەوە کە توانای بیستنی ئەزموونی کەسێکی تر بەبێ ئەوەی زیادەڕەوی بکەیت یان بە تایبەتی وەریبگریت، نیشانەیەکی سەرەکییە بۆ زیرەکی سۆزداری، چونکە ئەمە مانای ئەوەیە هەستێکی بەرزت هەیە لەلایەنی ئاگایی و خۆبەگەورە نەزانیندا.
دەستەواژەی شەشەم بریتییە لە "ناتوانم لێت خۆش بم" وارن وتی کەسانی زیرەکی سۆزداری دەتوانن خۆیان بخەنە شوێنی کەسێکی تر، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر کراوە بن بۆ لێخۆشبوون لە بەرامبەر هەر هەڵەیەک، بە بەراورد بە کەسێک کە کەمتر دڵنیایە.
ئەو پسپۆڕە رایگەیاندووە کە دەستەواژەی حەوتەمی ناو لیستەکە بریتییە لە "بیرکردنەوەکانت ناعەقڵانین" بۆیە وارن ئامۆژگاری کرد کە لەبری ئەوە دەتوانیت بڵێیت "لە ئێستادا بیرکردنەوەیەکی بەهێزت هەیە و رەوایە دەتوانیت زیاترم بۆم روونبکەیتەوە؟" هەستت چۆنە؟.

More News

Most Popular

هەواڵ

سوپای عێراق ڕێگری لە دروێنەکردنی گەنمی جووتیارانی سنووری کەرکووک دەکات

Mic
2024-04-28

هەموو ساڵێک جوتیارە کوردەکانی سنوری کەرکووک داد و بێدادیانە بەدەست عەرەبی هاوردە و تەنانەت سوپای عێراقیش چونکە رێگرییان لێدەکەن درووێنەی گەنم و جۆکانیان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیارانی سنوری پارێزگای کەرکووک رایانگەیاند کە بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق سوپا رێگری لێکردوون بچن گەنمەکانیان درووێنە بکەن، لەکاتێکدا ئێستا وەرزی درووێنەیە و ئەگەر نەتوانن بی دوورنەوە دوور نییە تووشی سوتان نەبێت.

دوای رووخانی رژێمی سەدام حسین، جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکووک گەڕانەوە سەر ئەو زەویە کشتوکاڵیانەیان کە پێشتر بە بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورە داگیر کرابوون و درابوون بە عەرەبی هاوردە.

بەڵام لەو کاتەوە تائێستا حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق نەیتوانیوە کێشەکە بۆ جوتیاران چارەسەر بکات و بگرە زۆربەی جاریش لایەنگری عەرەبە هاوردەکانی کردوە.

دوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و کەوتنە دەستی کەرکووک بەدەست هێزە عەرەبییەکانەوە، دۆخی جوتیارانی کورد خراپتر بوو، بەوەی کە بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکرێت زەوییەکان چۆڵ بکەن، تەنانەت لەکاتی وەرزی درووێنەشدا گەنم و بەرووبوومەکانیان دەسوتێنرێت.