زاناکان پێیان وایە مێشکمان زۆر زیاتر لەوەی پێیە لەکاتی پێویست و بنیادنانی تواناکانمان بەکاریبهێنین، مرۆڤ بەشێکی زۆر کەمی مێشک بەکاردەهێنێت، ئەمەش هۆکاری جیاوازیەکانی نێوان مرۆڤەکانە بەگشتی، کۆمەڵێک خەڵک زیرەکن، کۆمەڵێکی دیکە زیاتر کۆمەڵێک هەیە لەلیستی ئەو کەسانەدا دایان دەنێین (کەم ژیریین)، تەفسیری زانستی چییە بۆ ئەم حاڵەتانە؟
خورافیاتێکی زۆر هەیە بەدرێژایی مێژو لەسەر تواناکانی عەقڵ، یەکێک لەو خورافیاتانەی لەناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەیە بەدرێژایی مێژو تەنانەت لەناو ڕۆژئاوا زۆر بەربڵاوە، ئەوەیە مرۆڤ تا ئێستا لە%10 ژیریی بەکارهێناوە، واتە تەنها (10) بەش لەمێشک.
ئەم بۆچونە دەمێکە لەگەڵ مرۆڤ دەژی، نوسەری بریتانی (کلۆدیا هامۆند) لەڕاپۆرتێکدا لە (BBC) دەڵێت: تواناکانی مرۆڤ زۆر لەوە زیاترە ئەگەر هاتو ئێمە توانیمان مێشک بەکابهێنین، زۆربەی تواناکانی مێشک بەهەدەر دەڕوات لەئەنجامی ناچالاكی و بەکارنەهێناندا.
هەروەها ئەو بۆچونەی لە %10 مێشک کاردەکات بەتەواوی دورە لەحەقیقەتەوە، ئەو نوسەرە هەمو لایەنەکانی ئەو قسانەی بەوردی شیکردۆتەوە و دڵنیایی دەدات لەوەی هەڵەیە و دورە لەڕاستیەوە.
لەڕاستیدا لەسەر زەوی مێشکی مرۆڤ بەشدارە لەهەمو کارەکانی جەستەدا، مێشک توانای پێگەیشتن و بەرەو پێش چونی هەیە، گەر هاتو بەشێوەیەکی زانستی برەو بدرێت بەمێشک، مێشک بەپشتگوێخستن تەمەڵ دەبێت.
تواناکانی مێشک و شێوەی برەوپێدانی
مێشکی مرۆڤ، لەتۆڕی Medium زانا و فەیلەسوف، ماسیۆ بۆتۆملی دەڵێت، مێشک گەشە دەکات بەپێی تەمەن تا کۆتا ساتی ژیان (Thin-Slicing) وەک چۆن بەردەکان لەسەر یەک جێگیر دەبن، بەبەهێزی، لەژێر فشاردا.
بەم شێوە زانیاری و زانست وەردەگرین لەجیهانی دەوروبەرمان لەهەمو چرکە ساتێکدا، بڕی ئەو زانیاریابەی وەری دەگرین زیاترە لەوەی بتوانین هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەین، بەتایبەت لەساڵانی سەرەتای بنیادنانماندا، لەو پێناوە مرۆڤ ڕێگاچارەی دۆزیوەتەوە وەک؛ قوتابخانە، کتێب، پڕۆگرام و زانکۆکان بۆ ئەوەی بتوانین رۆشنبیری و ئاگاهی بنیاد بنێین، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە مێشک ئەندامێکی زیندوە و توانای گەورە بون و گەشەکردنی هەیە، لەڕێگەی ڕاهێنان و خوێندنەوە.
چۆن تواناکانی مێشکمان زیاد بکەین؟
کۆمەڵێک ئامۆژگار لەتوانایدا هەیە نەزیفی زانیاری و ئاگاهی مرۆڤ ڕابگرێت، تۆڕی Psychreg کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاو کردوەتەوە توانای هەیە مێشک گەشە بکات تا ئەو پلەی پێویستە لەمرۆڤدا، ئەگەر هاتو ئەو ڕێنماییانە وەک خۆیان جێبەجێبکەین.
خەوتنی پێویست و لەکاتی گونجاودا
مێشک، عەقڵی مرۆڤ ماندو دەبێت لەبەر ئەو بڕە زۆرەی زانیاری وەریگرتوە لەڕۆژەکەدا و چارەسەری کردوە، مێشک سەنتەری بەڕێوەبردنی جەستەی تۆیە، ئەو هەڵدەستێک بەچالاکیەکانی ناوەوە و دەرەوەی تۆ، کاتێک مێشکت ماندو دەبێت، ئەوکات مێشک ناتوانێت سەرنج بدات، هەروەها ڕۆڵی بەڕێوەبردنی لاواز دەبێت.
لێرەوە مێشک پێویستی بەپشوە، بۆ ئەوەی دوبارە وزە وەربگرێتەوە، و تواناکانی بەکاربهێنێتەوە، پێویستە خەوی پێووسیت بدرێت بەمێشک، خەوی تەندروست، تەنها خەوی پێویست گرنگ نییە، بەڵکو کەی دەنویت، نوستن لەکاتی خۆیدا، نوستنی ڕۆژانە بەراورد ناکرێت بەنوستنی شەوانە، خوا شەوی بۆ پشو دروست کردوە، بۆ ئارامی بەهێزی جەستە و مێشک.
ڕاهێنانە وەرزشیەکان
ڕاهێنانی وەرزشی تەنها ماسولکەکان بەهێز ناکات، بەڵکو یارمەتی توانای ژیریی مرۆڤ دەدات، مێشک پێویستی بەوزەیە تا کار بکات، هێز لێرەدا بەمانای وزە و ئۆکسجین دێت، بۆ ئەوەی باشترینی پێشکەشبکات، ئەوەمان لەیاد بێت رۆژانە لە %20 ئۆکسجینی وەرگیراو مێشک سەرفی دەکات.
لەکاتی وەرزشکردندا هات و چۆی خوێن باشتر دەبێت، ئەوکات زیاتر دەگات بەمێشک، واتە؛ ئۆکسجینی زیاتر، هەروەها جەستە هۆرمۆنی (ئەندرۆفین) دەڕژێت، واتلێدەکات دڵخۆش بیت، دڵە ڕاوکێ و فشاری مێشک کەمدەکاتەوە، توانای مێشک زیاد دەکات.
ڕاهێنانی عەقڵی
مێشکمان ماسولکەیە، پێویستی بەڕاهێنانی ڕۆژانەیە، بۆ ئەوە سست و لاواز نەبێت، تواناکانی کەم نەکات، خوێندنەوە لەگرنگترین ئەو چالاکیانەیە زاناکان ئامۆژگاریمان دەکەن لەپێناو ڕاهێنانی مێشکدا، هەروەها دۆزینەوەو چارەسەرکردنی مەتەڵەکان و نوسینە ئاڵۆزەکان، یاری شەتڕەنج، ئەگەر حەزت لەیاریە ئەلیکترۆنیەکان بێت، ئەو یاریانەش ژیری دەجوڵێنن بەسودە بۆ چالاکی مێشک.
خواردنی زیرەک
خواردن بەهەمان شێوە کاریگەری هەیە لەسەر تواناکانی مێشکت، دڵنیابە چی دەکەیتە گەدەت کاریگەری هەیە لەسەر مێشکت، لێرەوە ئامۆژگاریت دەکەم بەخواردنی (Smart food) خواردنی زیرەک کە پێکهاتوە لە خواردنە ئاوییەکان، وەک ماسی و سەلەمون، تونە، سەردین، هەروەها هێلکە، شوکولاتەی تاریک، چەرەسات، بەدڵنیایی سەوزە و میوەکان.
تێڕامان ، نەک زۆر بیرکردنەوە
هەندێک جار هۆکار ئەوەیە زۆر بیردەکەینەوە لەکۆمەڵێک شت لەیەک کاتدا، زیادەڕەویکردن لەبیرکردنەوە توشی پەرتەوازەیی عەقڵیت دەکات، ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی مێشک ماندو ببێت و تەرکیز نەکات، لەم حاڵەتانەدا، تێڕامان تاقیبکەرەوە، بۆ کۆکردنەوەی بیرکردنەوەکانت، ئارام کردنەوەی مێشکت، تێڕامان زۆر گرنگە بۆ هێور کردنەوەی جەستە و مێشك، دەکرێت دەفتەرێک دابنێیت بۆ نوسینەوەی بیرکردنەوە پەرش و بڵاوەکانت.
هەمو جارێک یەک چالاکی
لەم ڕۆژگارەی ئێستاماندا خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت کۆمەڵێک کارپێکەوە ئەنجامبدەن لەیەک کاتدا، ئەمە هۆکاری ماندو بونی مێشکە ، پێویستە تەواوی بیرکردنەوەت لای یەک چالاکی بێت، پێش ئەوەی هەنگاو بنێیت بۆ چالاکیەکی دیکە.
بەم شێوە یارمەتیدەری مێشکی خۆت دەبیت، لەچارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕۆژانەت یان کاروباری دەوام.
ئێستا زانیمان بەچ شێوەیەک مێشکمان چالاک و تێر دەکەین.
شاندێکی دەم پارتی بەشداری یەکەم رێورەسمی چەکدانانی پەکەکە دەکات و داواش لە چالاکوان و رۆژنامەنووسان دەکات مۆڵەت بۆ روماڵکردنی وەربگرن، سەرۆک کۆماری تورکیاش دەڵێت، چەکدانانی پەکەکە پرۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات.
10 رۆژی داهاتوو لە رێورەسمێکدا نزیکەی 30 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە سلێمانی چەک دادەنێنن.
بەردان ئۆزتورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە دیجیتاڵ میدیای Micـی راگەیاند، دەم پارتی بە شاندێک بەشداری رێوڕەسمی چەکدانانی گەریلاکانی پەکەکە دەکات.
دەم پارتی تا ئێستا ئەندامانی شاندەکەی دیاریی نەکردووە، ئۆزتورک وتی،" لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستەی گشتی دەم پارتی ئەندامانی شاندەکە دیاریی دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت، رێورەسمی چەکدانانی یەکەم پۆلی گەریلاکانی پەکەکە لە 10 بۆ 12ـی تەمووز لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت، زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان -کەجەکە بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی راگەیاندووە، پرۆسەکە بە سەرپەرشتیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیل و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەدەچیت و گەریلاکان چەکەکانیان لەناو دەبن.
رێورەسمی چەکدانانی یەکەم پۆلی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێشخەرییەکی سیمبولی پەکەکەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی و بە چاودێری، هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.
دەم پارتی بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی چەکدانانەکەدا بانگهێشتی نووسەر و نوێنەری پارتەکانی کردووە، داواشی لە میدیاکانی تورکیا کردووە، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی رووماڵکردن ناویان تۆمار بکەن و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبێتەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، تاوتوێی قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی دەکەن، چونکە چەکدانانی پەکەکە پرۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات.
پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە
پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان، لە کۆتایی ساڵی 2024 بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە و داوای خۆهەڵوەشاندنەوەی لە پەکەکە کرد
پەکەکە لە رۆژانی 5- 7ی ئەم مانگە کۆنگرەی 12ی خۆی بەست و دواتر رایگەیاند، بڕیاریانداوە چەک دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.