ژیان

دۆزینەوەی کۆنترین ئاوی شیرین لە مێژووی زەویدا، تەمەنی ٤ ملیار ساڵە

Mic
2024-06-09

تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی توانیان بەڵگەی بوونی کۆنترین جۆری ئاوی شیرین لەسەر ڕووی زەوی بدۆزنەوە ئەو ئاوەی دۆزراوەتەوە بۆ ٤ ملیار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، واتە تەنها نزیکەی نیو ملیار ساڵ دوای لەدایکبوونی… هەسارەی زەویمان کە یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی تێگەیشتنی زانایان لە سەرچاوەی ژیان لەسەر زەوی.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە تیمەکە لە گۆڤاری Nature Geoscience بڵاویکردووەتەوە، توێژەران شیکارییان بۆ مۆلیکولی ئۆکسجین کردووە کە لەناو کریستاڵەکانی زیرکۆن کە تەمەنی 4 ملیار ساڵە لە ناوچەی جاک هیڵز لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا، کە یەکێکە لە کۆنترین پێکهاتە بەردەکانی سەر زەوی.


مێژووی زیرکۆن یەکێکە لە تەکنیکە گرنگەکان کە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی تەمەنی بەرد و کانزاکان لە ڕێگەی شیکاری ئاوێتەیەکەوە کە پێی دەوترێت "سیلیکاتی زیرکۆنیۆمی چوارەم"، کە بەزۆری لە بڕێکی کەم لە توخمە دەگمەنەکانی وەک یۆرانیۆم و تۆریۆمدا دەبینرێت.
ئاوێتە سیلیکاتی زیرکۆنیۆمی چوارەم بە یەکێک لەو ماددانە دادەنرێت کە بە سەقامگیری کیمیایی بەرزی تایبەتمەندە، ئەمەش وای لێدەکات بەرگری لە شیبوونەوە و کەشوهەوا بکات جگە لەوەش ناوەڕۆکی ئایزۆتۆپی یۆرانیۆم و تۆریۆم بە تێپەڕبوونی کات دەشێوێت و دەبێتە ئایزۆتۆپی سرکە و ئەم پرۆسەیەش یاساکان پەیڕەو دەکات لە شیبوونەوەی تیشکدەر، کە دەتوانرێت تەمەنی زیرکۆن بە پشتبەستن بە ڕێژەی نێوان یۆرانیۆم و سرکە تێیدا حیسابی بۆ بکرێت، و لە ئەنجامدا تەمەنی بەردەکان و پێکهاتەکانیان حیسابی بۆ بکرێت.

جگە لەوەش تیمی لێکۆڵینەوەکە توانیان لێکۆڵینەوە لە ئایزۆتۆپەکانی ئۆکسجین بکەن لە کریستاڵە بچووکەکانی تێترازیرکۆنیۆم سیلیکات، هەروەها پەنجەمۆرەکانی ئایزۆتۆپی ئۆکسجینی سوکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان 4 ملیار ساڵە ئەم ئایزۆتۆپانە بەزۆری لە ئەنجامی ئاوی گەرمی شیرین سەرهەڵدەدەن کە پێکهاتەی... بەردەکان چەند کیلۆمەترێک لە ژێر ڕووی زەویەوە دوورن.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی فەرمی زانکۆی کورتنی ئوسترالی کە بەشدارە لە لێکۆڵینەوەکەدا، ئەم دۆزینەوە نەک هەر ڕۆشنایی دەخاتە سەر مێژووی سەرەتای زەوی، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بارستەی زەوی و ئاوی شیرین ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی ژیان لەماوەیەکی تاڕادەیەک کورتدا گەشە بکات ماوەیەک دوای دروستبوونی هەسارەکە.

تیمی لێکۆڵینەوە لەم توێژینەوەیەدا لەلایەن حەمەد گەمال ئەلدین، توێژەرێکی میسری سەرپەرشتی کراوە و وەک یاریدەدەری توێژەر لە قوتابخانەی کورتن بۆ زانستی زەوی و هەسارەکان کاردەکات و مامۆستای یاریدەدەرە لە بەشی زانستی زەوی لە زانکۆی خەلیفە لە ئیمارات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.