ژاپۆن یەكێكە لەو وڵاتانەی هاوڵاتییانی بەشی سەرەكیی ژیانیان بەخشیوە بە كارەكانیان و تەنانەت ئەگەر كاریگەریی بكاتە سەر تەندروستییان بەردەوامدەبن لەسەر كار، بە ئاستێك دیاردەی (كارۆشی) كە بریتییە لە مردن بەهۆی ماندوویەتی لە كار تێیدا بەربڵاوە، بەوهۆیەوە زۆرینەی داهێنانەكانی ئەو وڵاتە بریتین لە هاریكاریی بۆ كارمەندان.
ئەو ئامێرە نوێیە كە لە شێوەی قوتویەكدایە بەمەبەستی ئەوەی لەنێوەندی كارەكانیان كارمەندان بتوانن تێیدا سەرخەوێك بشكێنن دروستكراوە و شێوازی خەوەكەش پێی دەوترێت "سەرخەوی زەرافە"، كە وزەبەخشە و سەرنج باشتردەكات.
لە ئێستادا لە ژاپۆن دەستكراوە بە دانانی ئەو ئامێرە نوێیە لە سەرجەم كافێ و رێستۆرانتەكان، شێوەی ستوونیە و یەكێك لە هۆكارەكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رووبەرێكی كەمتری پێویستە، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان بەپێی وتەی داهێنەرانیی كۆمپانیاكە، ئەوەیە كە بەكارهێنەر دەتوانێت ئاسانتر لە خەو هەڵبستێت.
لە هەمانكاتدا ئامێرەكە سیستمێكی بەئاگاهێنانەوەی تێدایە كە بەكارهێنەر بەپێی خواستی خۆی كاتی بەخەبەرهێنانی دیاریدەكات، شوێنی تەواوی جومگە و نووشتانەوەكانی جەستەشی تێدا دیاریكراوە هەتا خەوێكی ئارام بداتە بەكارهێنەرەكەی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.