پاش ئەوەی چارەخوازێك سەردانی نەخۆشخانەیەكی سەنگاپوور دەكات كە بە وتەی خۆی كێشەی هەبووە لە گەدە و سوورێنچكیدا، پزیشكان نازووری بۆ ئەنجامدەدەن و بە دیمەنی پشكنینەكە شۆك دەبن.
ئەو پیاوەی سەردانی نەخۆشخانەی كردووە، بە پزیشكانی راگەیاندووە رشاوەتەوە و ناشتوانێت هیچ قوتبدات، كاتیك پزیشكان پشكنینی بۆ دەكەن دەبینن ئەختەبووتێك لەنێوان گەدە و سوورێنچكیدا خۆی جێگیركردووە و كونێكیشی كردووەتە سوورێنچكی نەخۆشەكە.
وێنەكانی ئەو كامێرا بچووكەی لە نازۆرەكەدا بەكارهاتووە دەریدەخات چۆن ئەو گیاندارە ئاوییە خۆی لە سوورێنچكی نەخۆشەكە گیركردووە، لەكاتێكدا پزیشكان هەوڵیانداوە پاڵیپێوەبنێن بەرەو ناو گەدەی چارەخوازەكە، هێندە توند خۆی نووساندووە بە دیواری سوورێنچكییەوە مەترسی دڕان و خوێنبەربوونی دروستكردووە.
سەرەنجام بە رێكارێكی پزیشكی ئەختەبووتەكەیان لە سوورێنچكی نەخۆشەكە بەرەو دەرەوە راكێشاوە، بەپێی زانیارییەكانیش ئەو پیاوە كاتێك خواردنی دەریایی خاوی خواردووە، ئەختەبووتەكەی بە یەكجار قووتداوە و ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە.
لە بڵاوكراوەی سەرچاوە هەواڵییەكانی سەنگاپوور هاتووە، ئەو رووداوە 10ی تەمموزی 2023 روویداوە و لەئێستادا رەوشی تەندروستیی چارەخوازەكە زۆر باشە و گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.