پزیشكان سەبارەت بە خەوتنی زۆر، واتە زیاتر لە 9 كاتژمێر هۆشداری دەدەن: خەوی زۆر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زۆر دەكات. ئەگەر حەزت لە خەوی زۆرە، دەبێ ئاگاداریی ئاستی شەكری خوێنت بی، چونكە خەوتن بۆ ماوەی زۆر تووشی نەخۆشیی شەكرەت دەكات.؟
زیادبوونی كێش، سەرئێشە و نەخۆشیی خەمۆكییش لە ئەنجامی خەوتنی زۆرەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.