زانست

زانایانی ناسا پێکهاتەیەکی سەیریان دۆزیوەتەوە کە لە ئەتمۆسفێری زەویدا دەسوڕێنەوە

Mic
2024-07-10

زانایانی ناسا بە بەکارهێنانی ئامێرێکی وێنەگرتن بە ناوی "GOLD" چەند شێوەیەکی نهێنییان دەستنیشان کردووە بە بەرزیی نێوان 48 تا965 کلم ی سەرووی زەوی، لە بەشێکی بەرگە هەوادا دەفڕن لە بەرزی نزیکەی 48-965 کیلۆمەتر.
زاناکان پێکهاتە چاوەڕواننەکراوەکانیان لە شێوەی X و C لە چینێکی کارەبایی گازدا لە بەشێکی بەرگەهەوادا دۆزیەوە کە پێی دەوترێت ئایۆنی.
زانایان پێکهاتەکانی دەوروبەری ئایۆنۆسفێر "ئەو ناوچەیەی کە بەرگەهەوای زەوی لەگەڵ بۆشایی ئاسماندا کۆدەبێتەوە"، دۆزیوەتەوە و دەڵێن "دۆزینەوەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییە بێتەلەکان و پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆشایی ئاسمان".
زانایان دەڵێن: هەرچەندە ئەم شێوە ئەلفوبێیانە پێشتر چاودێریی کراون، بەڵام ئەرکی "GOLD" باشترین سەیرکردنمان پێ دەبەخشێت تا ئێستە، شێوەی سەیر و سەمەرەی X و C ئاشکرا دەکات کە لە کاتە چاوەڕواننەکراوەکان و هەندێکجاریش لە شوێنی سەرسوڕهێنەردا دەردەکەون.
دەرکەوتنی لەناکاوی ئەم پێکهاتانە دەیسەلمێنێت کە هێشتا کاتی زیاترمان لەبەردەستە بۆ فێربوون دەربارەی ئایۆنۆسفێر و کاریگەرییەکانی لەسەر سیگناڵەکانی پەیوەندی و گەشتکردن کە تێیدا تێدەپەڕن.
ئایۆنۆسفێر کە دەکەوێتە بەرزایی نزیکەی 80 بۆ 644 کم 50 بۆ 400 میل لە سەرووی ڕووی هەسارەکەوە، کاتێک تیشکی خۆر بە درێژایی ڕۆژ لێی دەدات، بارگاوی دەبێت و دەگۆڕێت بە کارەبا و ئەمەش تیشکی پلازمای تەنۆلکە بارگاوییەکان دروست دەکات کە زیاتر کاریگەرییان لەسەر کێڵگەی موگناتیسی زەوی دەبێت. هەر ئەم بڵقانەی پلازمایە کە شێوەی X و C پێکدەهێنن کە چاودێری دەکرێن.
توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە لووتکەی پلازما یەک دەگرنەوە و شێوەی X دروست دەکەن دوای زریانی خۆر و تەقینەوەی گڕکانە گەورەکان.
بەڵام داتا نوێیەکان ئاشکرای دەکەن کە دەتوانن لە کاتە بەناو "کاتە بێدەنگەکانی"شدا دروست ببن، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە هۆکارە ناوخۆییەکانیش ڕۆڵیان هەیە.
زاناکان لە توێژینەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، مۆدێلی کۆمپیوتەر دەری دەخات کە بارودۆخی کەمی بەرگەهەوا دەتوانێت پلازما بەرەو خوارەوە ڕابکێشێت.
فەزلول لاسکار، فیزیازانێکی ئایۆنۆسفێری لە زانکۆی کۆلۆرادۆ کە هاوبەشی نووسینی توێژینەوەکە بووە، لە بەیاننامەیەکی ناسادا ڕوونی کردووەتەوە، "ڕاپۆرتەکانی پێشووی یەکگرتنەوەکە تەنها لە کاتی بارودۆخی پشێوی موگناتیسیدا بووە".
هەروەها زانایان سەریان سوڕما لە دەرکەوتنی بڵقی شێوەی C و شێوەی  Cلە پلازمادا، کە پێ دەچێت بەهۆی بای سەر زەویەوە دروست بوو بێت. بەڵام ئامێری"GOLD" تۆماری کردووە کە ئەم توخمانە لە نزیک یەکترەوە دروست دەبن، هەندێک جار نزیکەی 634 کم 400 میل لەیەکترەوە دوورن، ئەمەش دیسانەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هۆی ناوخۆیی زیاتر لە یارییەکەدا هەیە، جا زریان بێت یان شتێکی تر.
پێدەچێت ئەم پۆلە توندانەی شێوە C ئێستە تاڕادەیەک دەگمەن بن و "GOLD" تا ئێستە تەنها دوو لەوانەی چاودێری کردووە. بەڵام ئامانجی زاناکان ئەوەیە زیاتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بزانن بۆچی لە ئایۆنۆسفێردا دروست دەبن.
پلازما لە ئایۆنۆسفێردا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی شەپۆلەکانی ڕادیۆیی بتوانن مەودای دوور ببڕن، ئەمەش واتە تێکچوون لە ئایۆنۆسفێردا دەتوانێت کاریگەریی لەسەر ژێرخانی پەیوەندی و گەشتیاری گرنگ هەبێت.
ئەم توێژینەوەیە و داتاکانی ئامێری "GOLD" بەڵگەی زیاترن لەسەر ئەوەی کە چۆن داهێنانەکان لە توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیادا یارمەتیدەرمان دەبن بۆ دۆزینەوەی زیاتر دەربارەی زەوی و گەردوون بە گشتی.
جێفری کلینزینگ، فیزیای ئەستێرەیی لە سەنتەری فڕینی بۆشایی ئاسمانی گۆدارد لە ناسا کە ڕاستەوخۆ بەشدار نەبووە لە توێژینەوەکەدا، ڕایگەیاندووە، "ئەو ڕاستییەی کە شێوەی زۆر جیاوازی بڵقەکانمان لە یەکتر نزیکە، پێمان دەڵێت کە داینامیکی بەرگەهەوا ئاڵۆزترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا".

توێژینەوەکە لە گۆڤاری The Journal of Geophysical Research: Space Physics بڵاوکراوەتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

ئایا مانەوە لە ئاوی سارددا زیانی هەیە؟

Mic
2024-10-22

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " ScienceAlert"دا بڵاو کراوەتەوە، مانەوە لەناو سارددا لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکارهێنراوە وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و خێراکردنی کاتی چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نزیکەی دە خولەک دوای وەرزشکردن لە ئاوی سارددا بەسەر دەبەن کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدیدا.
ئاوی سارد بەکارهێنراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی و ئازار و شەقیقە، یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و زیادبوونی بەرگری جەستە دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، گیرانی خوێنبەرەکان لادەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها ئاوی سارد یارمەتی چاکبوونەوەی ماسولکە گرژەکان دەکات، زۆربەی وەرزشوانان پەنا دەبەنە بەر دوشێکی سارد یان دانیشتن لە جاکوزییەکی سارد دوای مەشقەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، چونکە یارمەتی ماسولکەکان دەدات باشتر و لە ماوەیەکی کورتتردا چاکببێتەوە.
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا رەنگە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەبێت، پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سارددا خۆشۆردن بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدارە چونکە لە ڕووی پلەی گەرمی و کاتی بەرکەوتنەوە گونجاوترە بە بەراورد بە دانیشتن لە جاکوزییەکی سارددا.
هەرچەندە زۆر لێکۆڵینەوەی تەواو نییە کە زیانەکانی مانەوە لە ئاوێکی سارددا نیشان بدات، بەڵام خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە ئەنجامی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەمێنیتەوە دەست و قاچەکان هەست بە ساردییەکی زۆر یان بێهێزی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتەوێت چارەسەری ئاوی سارد تاقیبکەیتەوە، لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن:
١. پێشتر لە پزیشکەکەت بپرسە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە سەلامەتە بۆ تۆ ئەنجامی بدەیت.
٢. پلانی چۆنیەتی خۆنوقمکردن و دەرچوون لە ئاوەکە بە سەلامەتی دابنێ، لەبیرت بێت کە ماسولکەکانت بە باشی کار ناکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەبێت لەوانەیە نەتوانیت هەست بە دەست و قاچەکانت بکەیت.
٣. بزانە دوای ئەوە چۆن هەست بە گەرمی دەکەیت، دڵنیابە خاولی و جل و بەرگی وشک و خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە.
٤. تا بە تەواوی گەرم دەبیتەوە زۆر جوڵە مەکە.
٥.تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لەناو ئاوی سارددا بمێنەرەوە، پێش ئەوەی هەست بە بێهێزی و ئازار یان لەرزین بکەیت لە ئاوەکە وەرە دەرەوە.