بە دایکم گوت
ئیتر تەواو
پێم گوت:
هەمیشە بەرلەوەی دڵت ختوورە بکا
شتێک بەڕێوەیە ڕوو بدا
دەبێ پرسەنامەیەک بۆ ڕۆژنامە
بنێرین.
لە شیعری:
باوەڕ بهێنین بە هاتنی وەرزی سارد
سەرەڕای گەییشتنی فروغ فەڕوخزاد بە ترۆپکی توانا و پلەوپایەی ئەدەبیی خۆی، بەڵام ڕەوشی دارایی وەک زوربەی هونەرمەند و نووسەرانی تر نالەبار و تەنانەت ئاستی بژێوی و گوزەرانی لە خوار ئاستی کەسێکی ئاساییەوە بوو. فروغ لە یەکێ لە نامەکانیدا بۆ هاوڕێیەکی دەنووسێ: «لە ڕەوشێکی دارایی خەراپدام. زوربەی جار لە ناوەڕاستی مانگدا خۆم بێ پارە و بێ هیچ کەسێک کە گرینگیم پێ بدات؛ دەبینمەوە. ئێستا وا لە چلەی زستانداین و من تا ئێستا ئاگردانم نییە. وەک سەگ لەژێر گوشاری تەنیاییدام. ئاوهایە ژیان... هەمیشە تەنیایت، تەنیایی پەلامارت دەدا و تێکوپێکت دەشکێنێ. ڕوخسارم تێکشکاو دەنوێنێ، قژم سپی و بیرکردنەوە لە ڕۆژانی داهاتوو دەمخنکێنێ.»
تا لە ژیاندا بوو، کێ دەیزانی فروغ کێیە و چۆن دەژی؛ جگە لە سێ چوار کەسی نزیک لێی، کە غەم و تەنیایی و گریانی ئەویان دەبینی؟ کێ دەیزانی فروغ بە هەفتە بێئەندازە نەخۆش بووە، بەبێ ئەوەی پارەی چوونە لای پزیشک و کڕینی داودەرمانی هەبێ؟ یان بەهۆی نەمانی نەوت و نەبوونی پارەوە، زستانان و لە ناوەڕاستی هەموو مانگێکەوە ئاگردانەکەی کوژاوە و ساردوسڕ بێ؟
فروغ لەبری کڕینی نەوت، پارەی لە خۆفێرکردن، یان ئەو منداڵەیدا کە لە خانەی گەڕوگوولان لە خۆی گرتبوو، خەرج دەکرد، یاخود دەیبەخشییە ئەو کەسانەی کە زیاتر لە خۆی پێویستیان پێی بوو. ئیدی پاشان تەنیایتەنیا لە ماڵە دەرگا داخراوەکەیدا دەمایەوە. بیری دەکردەوە، ژیانی دەدەماندە شیعرەکانییەوە و گەرمی دەبۆوە. فروغ لە زوربەی نامەکانیدا دەینووسی: «ئێوە هەمووتان ڕۆیشتن و منیش تەنیا و گۆشەگیر مامەوە. تەنیایی خەریکە دەمکوژێ.»
بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەلێک زانای ئەلمانی و ئەمرێکی ئەنجامیان داوەو لە گۆڤاری بەناوبانگی Brain Structure and Function بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە بێ دەنگی یەکێک لەو هۆکارانەی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
لە توێژینەوەکەدا، توێژەران کۆمەلێک مشکیان هێنا، و کۆمەلێک دەنگی جیاوازیان لەسەریان تاقیکردەوە هەر لە ژاوەژاو و مۆسیقا و بیدەنگی تەواو، بۆ ئەوەی بزانن کارێگەرییان چۆنە، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە تەنها بێدەنگی تەواو بووەتە هۆی گەشەکردنی بەرچاوی دەمارە نوێیەکانی ناو مێشک کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بیرەوەری و فێربوون و هەست و سۆزدا.
هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە تەنانەت مۆسیقای کلاسیکیش کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە باشتربوونی کارکردی مەعریفیەوە، وەک بێدەنگی کاریگەر نەبوو. توێژەران تێبینیان کردووە کە خانە تازە بەرهەم هێنراوەکان لە بێدەنگیدا نەک هەر ژمارەیان زیاترە، بەڵکو چانسی مانەوە و گەشەکردنیان بۆ دەمارەخانە چالاکەکان باشترە.
ئەم دۆزینەوە ئەوەمان بۆ پێشنیار دەکات ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ڕۆژانە تەنها دوو کاتژمێر بێدەنگی بە خۆمان بدەین، لەناو پەلەقاژەی ژاوەژاوی دیجیتاڵی و میدیا و فشاری ڕۆژانە و کارکردندا؛ نەک وەک تەنیایی، بەڵکو وەک دەرمانێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوەی دەروون.