بەپێی هەواڵەکەی تۆمارەکانی گینس، زمانی جێنی دوڤاندەر لە ئێستادا گەورەترین زمانە لە ناو خانمانی جیهاندا.
جێنی بە گینسی راگەیاندووە، کە دەبێت ئاگاداریی زمانی بێت و پزیشک پێوانەی بکات، چونکە ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت ناتوانێت بەباشی قسە بکات.
خانمە ئەمریکییەکە، فلوت دەژەنێت و دەڵێت "زمانە بەهێزەکەم بەسوودە بۆ ژەنینی نۆتەکان".
کاتێک پرسیاری باشترین شتی لە هەبوونی گەورەترین زمان لێکرا، جێنی وتی "باشە، ئەوە پێشتر بێزارکەر بوو، بەڵام ئێستا بووەتە خاوەنی نازناوی جیهانی گینس، بۆیە لە ئێستادا شتێکی باشە”.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.