خانمێکی بەریتانی ئارەزوویەکی زۆری بۆ باڵندە هەیە، هۆتێلێکی تایبەتی کردووەتەوە بۆ گرنگیدان بە مریشک، کە تاییدا مامەڵەیەکی نایابیان لەگەڵدا دەکرێت و خواردنەکانیان بە ئاوازی بیۆنسێوە دەخۆن، ئەمەش وایکردووە ئەم مریشکانە بەختەوەرترین بن لە جیهانی ئاژەڵەکاندا.
بەپێی ڕۆژنامەی "زە سەنی" بەریتانی کاتریۆنا شوفلینی تەمەن ٣١ ساڵ بۆ هەر شەوێک ٣ پاوند (٣.٨ دۆلار) وەردەگرێت بۆ مانەوە پەلەوەرەکان لە هۆتێلەکەدا کە ناوی "Hen Weekend Chicken Boarding"ە.
کاتریۆنا هەوڵدەدات پارەی زیاتر لەو کەسانە وەربگرێت کە باڵندە وەکو ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکەن، بەتایبەتی لەدوای داخستن و قەدەغەکردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەروەها کەمی هێلکە لە بازاڕەکاندا.
کاتریۆنا لە پاییزی ساڵی ڕابردووەوە بە تەواوی هۆتێلەکەی لە باخچەی ماڵەکەی خۆی دروستکردووە، کاتریۆنا دەڵێت " بە زۆری میوزیکی کلاسیک دەژەنین بۆ ئەوەی مریشکەکان ئارامببنەوە" ئاماژەی بەوە کرد مریشەکەکان هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەن کاتیک گوێیان لە میوزیکەکە دەبێت، جگە لەوەش مریشکەکان چێژ لە بوفێیەکی تایبەتی خواردن و یاریکردن وەردەگرن.
کاتریۆنا خاوەنی هەشت مریشکە،ڕوونیکردەوە کاتێک هەست دەکەن شتەکان تەواو جیاوزن لە هۆتێلەکەیدا ئەوا خواستیان زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی باڵندەکانیان بهێنن بۆ ناو هۆتێلەکە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.