زانست

ملیاردێرێک گەورەترین ئێسکەپەیکەری دایناسۆرێکی بە ٤٤ ملیۆن دۆلار کڕی

Mic
2024-08-03

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، بەڕێز گریفین گەورەترین ئێسکەپەیکەری دایناسۆری کڕیوە، ئەمەش بووەتە بەنرخترین ئێسکەپەیکەر کە تا ئێستا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرابێت.
بەپێی هەواڵەکە، تەمەنی ئەو ئێسکەپەیکەرە 150 ملیۆن ساڵە، هەروەها ناوی "ئەپێکس"ی لێنراوە، بەپێی زانیارییەکانیش، ئێسکی ئەپیکس گەورەترینە کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە، بەرزییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە کە 3.3 مەترە و درێژییەکەی 8.2 مەترە، هەروەها وا مەزەندە دەکرێت 254 ئێسکی لە کۆی 319 ئێسک پارێزراوبن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.