بەڵام بەگوێرەی تیمی توێژینەوەی دامەزراوەی کارۆلینسکای سوید، گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریکردن لە پیربوونی دەمارەکان.
توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە، ئەبیگایل دۆڤ، بۆی دەرکەوتووە ئەو کەسانەی چالاکی جەستەیییان هەیە و جگەرەیان نەکێشاوە و کحولیان نەخواردووە، کەمتر تووشی پیربوونی مێشک دەبن.
لە کاتێکدا نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لە مێژە وەک هۆکارێکی مەترسی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە ناسراوە، بەڵام کاریگەرییەکانی پێش ئەم جۆرەی شەکرە و دوای نەخۆشییەکە لەسەر تەندروستی مێشکی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی بیرچوونەوەیان نییە کەمتر هەستی پێ کراوە، دۆڤ و هاوکارەکانی ئاماژە بەوە دەکەن.
بەپێی راپۆرتی رۆژی تەندروستی، توێژەران پشتیان بە شیکردنەوەی سکانی MRIی مێشک بەستووە بۆ زیاتر لە ٣١ هەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە، لە تۆمارەکانی بنکەدراوەی بایۆبانکی بەریتانی.
دۆڤ و هاوکارەکانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردیان بەکارهێنا بۆ پێوانەکردنی "تەمەنی مێشکـ"ـی رێژەیی هەر تاکێک، بۆیان دەرکەوت ئەوانەی دووچاری نەخۆشی شەکرە بوون تێکڕای تەمەنی مێشکیان نیو ساڵ زیاترە لەو کەسانەی کە ئەو حاڵەتەیان نەبووە.
دۆڤ وتی: "رێژەی بەرز لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە هەیە، هیوادارین توێژینەوەکانمان یارمەتیدەر بن بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی یادگە و تووشبوون بە خەمۆکی لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە."
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.